وه‌زاره‌تى کاره‌با به‌دواداچوون له دواکه‌وتنى قۆناغى پێنجى وێستگه‌کانى ناوه‌ندیی کاره‌با ده‌کات، که به مه‌به‌ستى نه‌هێشتنى بارزۆرى له‌سه‌ر فیده‌ره‌کانى کاره‌باى هه‌رسێ پارێزگا ئێستا له قۆناغى جێبه‌جێکردندایه.
له‌دیوانى وه‌زاره‌ت؛ ئه‌ندازیار یاسین شێخ ئه‌بوبه‌کر ماوه‌تى وه‌زیری کاره‌با له‌گه‌ڵ به‌ڵێنده‌رو نوێنه‌رانی کۆمپانیاى جێبه‌جێکارى پرۆژه‌ى قۆناغی 5ی وێستگه‌کانی ناوه‌ندی کاره‌با کۆبووه‌وه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا که راوێژکار و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیی و به‌ڕێوه‌به‌رانى گواستنه‌وه‌ى کاره‌باى هه‌رسێ پارێزگاکه و به‌رپرسان و شاره‌زایانی کاره‌با ئاماده‌ی بوون، وه‌زیرى کاره‌با له‌نزیکه‌وه گوێبیستى ئه‌و گرفت و کێشانه بوو که‌رووبه‌رووى کۆمپانیای به‌ڵێنده‌ر بووه‌ته‌وه‌و بووه‌ته هۆی دواکه‌وتنی جێبه‌جێکردنی قۆناغی 5ی وێستگه‌کانی ناوه‌ندی ، له‌وته‌یه‌کیشدا وه‌زیری کاره‌با وێڕای باسکردنی پلانی وه‌زاره‌تی کاره‌با و واقیعی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێوانه‌یی خواستی کاره‌با که بووه‌ته هۆی هه‌ڵکشانی لۆدی کاره‌با و دروستکردنی پاڵه‌په‌ستۆو فشارێکی زۆر له‌سه‌ر وێستگه‌و تۆڕه‌کانی دابه‌شکردنی کاره‌با؛ هه‌روه‌ها ته‌ئکیدى له‌سه‌ر گرنگى خێراکردنی پرۆژه‌کان کرده‌وه‌و رایگه‌یاند که وه‌زاره‌تى کاره‌با نیگه‌رانه له دواکه‌وتنى کاره‌کان له‌کاتێکدا وه‌زاره‌ت له لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌موو ئاسانکاری و هاوکارییه‌کى پێشکه‌شى هه‌ردوو کۆمپانیاى به‌ڵێنده‌ر و جێبه‌جێکار کردووه.
وه‌زیرى کاره‌با وێڕاى دووباره ده‌ربڕینى ئاماده‌یی وه‌زاره‌ت بۆ هاوکاری و ئاسانکاریی کاره‌کانى پرۆژه‌که، له هه‌مان کاتدا دووپاتى کرده‌وه که وه‌زاره‌ت له‌کاتى به‌رده‌وامبوونى ئه‌و که‌موکوڕییانه، رێوشوێنى یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر.
قۆناغی 5ی وێستگه‌کانی ناوه‌ندی کاره‌با له‌هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆک له‌لایه‌ن کۆمپانیای (زۆزک)ـه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و بریتییه له دانانى هه‌شت وێستگه‌ى ناوه‌ندی له سلێمانى و سێ وێستگه‌ى ناوه‌ندی له هه‌ولێر و چوار وێستگه‌ش له دهۆک، ئێستا پرۆژه‌که له قۆناغى جێبه‌جێکردندایه و له به‌ر کێشه‌ى ته‌کنیکى نێوان کۆمپانیاى به‌ڵێنده‌ر و کۆمپانیاى دابینکردنى پێداویستییه‌کان، پرۆژه‌که به پێی به‌رنامه و پلانى وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌ناچێت.