به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێش بردن و گه‌شه‌سه‌ندنى سامانی ماسی و زیادبوونى به‌رهه‌می گۆشتی ماسی له‌هه‌رێمی كوردستان،به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی سامانی ماسی له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان,ده‌ستى كرد به‌دابه‌شكردنى په‌نجه ماسى به‌سه‌ر خاوه‌ن پرۆژه و حه‌وزه‌كانی به‌خێو كردنى ماسى له‌هه‌رێمى كوردستان,
شایانى باسه نرخى هه‌رپه‌نجه‌ماسیه‌ك ته‌نها(25)دیناره و له(20)ى حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستكراوه به‌دابه‌شكردنى و بۆماوه‌ى مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته،خاوه‌ن پرۆژه‌كانى به‌خێوكردنى ماسى له‌سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك ده‌توانن سه‌ردانى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌نجه ماسى له‌شارۆچكه‌ى عه‌نكاوه بكه‌ن،وه خاوه‌ن پرۆژه‌كانى به‌خێوكردنى ماسى له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌توانن سه‌ردانى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى په‌نجه ماسى بكه‌ن له‌قه‌زاى دوكان,هه‌ر خاوه‌ن حه‌وزێكى یه‌ك دۆنمى ده‌توانێ بڕى (1000) تا (1250) په‌نجه ماسى وه‌ربگرێت.
راگه‌یاندنى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی سامانى ئاژه‌ڵ و ڤێتیرنه‌رى