به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تى به ره‌چه‌له‌ك فه‌ره‌نسی به ناوى (ماری تیریز باردیه) ، كه به گه‌وره‌ترین به‌ساڵاچووی فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپا به گشتى هه‌ژمار ده‌كرێت له ته‌مه‌نی 114 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد ، دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو ئاهه‌نگى 114 ساله‌ى خۆى به ئاماده‌بوونى كچه ته‌مه‌ن 89 سالانه‌كه‌ى و نه‌وه‌ى ته‌مه‌ن 58 سال سازكردبوو .
ناوبراو له لیستى گه‌وره‌كانى جیهان به پله‌ی شه‌شه‌م ناوى له نێو 71 كه‌سى تر‌ى به‌ته‌مه‌ندا هاتبوو ، كه له نێوانیاندا دوو ئافره‌تى ئه‌مه‌ریكى و یه‌كێكى ژاپۆنى هه‌بوو ، كه ته‌مه‌نى هه‌ریه‌كه‌یان 115 سال بوو .
ئێستا ئافره‌تێكى ئه‌مریکی به‌ناوى (بی‌سی كۆپه‌ر) كه ته‌مه‌نی 115 ساڵه ، گه‌وره‌ترین ئافره‌تى به ته‌مه‌نى جیهانه و ته‌نها دوو مانگی تر‌ى ماوه ته‌مه‌نى خۆى بنێته 116 سالییه‌وه .