لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه ، كه زۆر خواردنى ژه‌مه خۆراكى خێرا‌و ئه‌و خواردنانه‌ى به هه‌ویر ڕووپۆشكراون ، مه‌ترسی تووشبوون به په‌ستى و توڕه‌ی به شێوه‌یه‌كى ئاشكرا به‌رزده‌كه‌نه‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌م دوایه ئه‌نجامدراوه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه ، كه ئه‌و كه‌سانه‌ى پابه‌ندن به خواردنى ژه‌مه خۆراكى خێرایه‌كان و خواردنى هه‌ویركارى و شیرینى ، ئه‌وا به رێژه‌ى 51% زیاتر تووشی تۆڕه‌بون و غه‌مبارى ده‌بنه‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ى له‌م جۆره خواردنانه به‌دوورن یان گرنگى به سیسته‌مى خۆراكى ته‌ندروست ده‌ده‌ن .
به‌پێی هه‌والێكى ئاژانسی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت ، هه‌رچه‌نده مرۆڤ ڕێژه‌ى به‌كارهێنانى ژه‌مه خواردنه‌كانى خێرا زیاتر بكات ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به حاله‌تى په‌ستى و تۆڕه‌بوونیش زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئاشكراشی كرد كه جگه‌ره‌كێشان بۆ ماوه‌ى زیاتر له 45 كاتژمێر به شێوه‌یه‌كى گه‌وره مه‌ترسى تووشبوون به‌م حاله‌ته به‌رزده‌كاته‌وه .