دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ قه‌زاى تلكێف و ناحیه‌ى وانكێ و نارازیبوونى هاولاتیان له‌هه‌مبه‌ر سه‌ره‌دانه‌كه‌ى ناوبراو و دواتر تۆمه‌ت خستنه پال هه‌ندێ پارتى كوردى له لایه‌ن نو‌جه‌یفی یه‌وه ، ژماره‌یه‌ك پارتى كوردستانى به‌یاننامه‌یه‌كیان له‌م باره‌وه بلاو كرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
ئه‌و سه‌ردانه‌ى كه ئه‌سیل نوجه‌یفى پارێزگارى نه‌ینه‌وا بۆ قه‌زاى تلكێف و ناحیه‌ى وانكێ ئه‌نجامى دا هه‌نگاوێكى نا دورست بوو له‌سه‌ر رێگاى سه‌قامگیرى بارودۆخى ئه‌منیى و سیاسى له پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه به ده‌ست سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى رژێمه‌كانى پێشوو ده‌ناڵێنێت، ئه‌و شێوازه‌ى كه پارێزگارى مووسڵ په‌یره‌وى كرد له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ قه‌زاى تلكێف و ناحیه‌ى وانه بارودۆخه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو ئاڵۆزترى ده‌كات ، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه به كردارى ده‌ستگیركردنى هاووڵاتیان له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانى نوجه‌یفى به‌بێ بڕیارى دادگا ، نه‌ك بۆ هیچ مه‌به‌ستێك ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و هاووڵاتیانه راى خۆیان ده‌ربرى به‌وه‌ى كه سه‌ردانه‌كه‌ى نوجه‌یفى سه‌ردانێكى ئیستفزازییه نه‌ك سه‌ردانێكى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بارودۆخى هاووڵاتیانه .
یه‌كه كارگێرییه‌كان ئیداره‌ى نوێى پارێزگاى نه‌ینه‌وایان بایكۆت كردبوو به‌هۆى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى لیستى حه‌دبا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پۆسته‌كان و په‌یره‌وكردنى سیاسه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و په‌راوێزكردن ده‌رهه‌ق به هاووڵاتى ئه‌و ناوچانه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌و سه‌ردانه به پێچه‌وانه‌ى ویست و ئیراده‌ى ئه‌و لایه‌نانه بوو كه رۆلى ناوبیژیوانیان ده‌گێرا ، بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك بۆ بارودۆخه‌كه به‌رێگایه‌كى حه‌كیمانه و به‌پێى بنه‌ماكانى ته‌وافق و هاوسه‌نگى مافه‌كانى سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌وه‌ى كه پارێزگار رایده‌گه‌یه‌نێت و تۆمه‌ت ئاراسته‌ى حزبێكى دیاریكراو ده‌كات به‌وه‌ى كه هه‌وڵى تیرۆركردنى ده‌دات و به‌كارهێنانى وه‌ره‌قه‌ى كوردى بۆ مه‌به‌سته‌كانى هه‌ڵبژاردن و نانه‌وه‌ى فیتنه له نێوان پێكهاته‌كانى ناوچه‌كه هه‌ولێكى هه‌ژاره كه سه‌رنه‌كه‌وتنى دووپاتده‌كاته‌وه.
ئه‌و شێوازه‌ى كه پارێزگار په‌یره‌وى ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى بارودۆخى پارێزگاى نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تى بارودۆخى ئه‌و ناوچانه‌ى كه بایكۆتكردنى خۆیان بۆ ئیداره‌ى نوێى نه‌ینه‌وا راگه‌یاندووه له بازنه‌ى سیاسیه‌ته پێشووه‌كان ده‌رناچێت كه ماوه‌ى به‌سه‌رچووه و ئه‌وه‌ى كه عێراق له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا دووچارى هاتووه له ناسه‌قامگیرى ته‌نها ده‌رئه‌نجامى ئه‌و سیاسه‌تانه بوون.
بۆیه ئێمه له پێگه‌ى به‌رپرسیاره‌تى بانگهێشتى پارێزگار ده‌كه‌ین كه رێبازێكى ته‌وافقى بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه و به‌رێوه‌بردنى ته‌نگه‌ژه‌كان بگرێته به‌ر و كێشه‌ى سیاسى نه‌كات به كێشه‌ى تاوان ، بۆیه داواى ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنى ده‌ستگیركراوه‌كانى خه‌لكى ناحییه‌ى وانه ده‌كه‌ین و گه‌وره‌بوونى ئه‌و پرسه و به‌پێى تێروانینى كه‌سایه‌تى و به شێوه‌یه‌كى به‌رته‌سك خزمه‌ت به پرۆسه‌ى سیاسى و عێراقى نوێى و هاووڵاتیانى مووسڵ ناگه‌یه‌نێت ، چونكه ئه‌م جۆره رێوشوێنانه ده‌بنه هۆى فروانكردنى كه‌لێنه‌كان له نێوان پێكهاته‌كان و لایه‌نه سیاسیه‌كانى گۆره‌پانى مووسڵ.
خودا یاوه‌ر و پشتیوانمان بێت.
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیمو‌كراتى كوردستان ، حزبى شیوعى كوردستان ، حزبى سۆسیالستى كوردستان ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان .