|
ئه‌مه‌ریكا و EU ره‌خنه له ئێران ده‌گرن |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
09 شباط, 2010
|
KTV ...
هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتى ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كى هاوبه‌شدا نیگه‌رانى خۆیان له باره‌ى ئه‌گه‌رى ده‌ستگیركردنى هاووڵاتیانى ئێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه نیشان دا.
هه‌ر وه‌ك له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، پێشبینى ده‌كرێت له یازده‌ى مانگى شوبات له میانه‌ى ساڵیادى شۆڕشى ئیسلامى ئێران، دووباره شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نگرانى به‌ره‌ى ئۆپزسیۆن رووبداته‌وه و ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته هۆى ده‌ستگیركردن و سه‌ركووتكردنى لایه‌نگرانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران و داواش له حكوومه‌تى ئێران كراوه، كه پێویسته رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تایبه‌ت به مافى مرۆڤ بگرێت و پابهندیشى بێت.
|
|