ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هێشتا له‌و داواكارییه ده‌كۆڵێته‌وه كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێشكه‌شى كراوه بۆ ئه‌وه‌ى تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماریش له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو دوور بخاته‌وه .
خالد شامی به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی رۆشنبیری له ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادپه‌وه‌رى رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رایانگه‌یاندووه كه ئه‌م داوایه داوایه‌كی شه‌خسییه له‌لایه‌ن به‌ها ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایییه‌وه ئیمزا كراوه و ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌عره‌جی لێدوانه‌كانى تارق هاشمیی له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به پشتگیریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی به‌عسی رووخا‌و هه‌ژمار كردووه .