سه‌ید عۆزێم حسێنی سهركۆنسۆلی كۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر به بۆنه‌ی سی و یه‌كه‌مین ساڵیادى شۆرشی ئیسلامی ئیران له كونگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا؛ وێرای پیرۆزبایی كردن له گه‌ڵی ئێران ، هه‌روه‌ها به بایه‌خه‌وه باسیشی له‌م رووداوه كرد بۆ گه‌لی ئێران و ته‌واوی گه‌ڵانی ناوچه‌كه.
ووتیشی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئێمه وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان هه‌بێت .
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌وان په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه و هه‌ولیش ده‌ده‌ن ئه‌م په‌یوه‌ندییه زیاتر به‌هێز بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانیش؛ حسێنی گوتی؛ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بارودۆخی سنووره‌كان باشتر بكه‌ین؛ به‌لام ناهێلین خاكی دوو وڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی سێ یه‌م به‌كار بهێنرێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق حسێنی رایگه‌یاند؛ ئێمه وه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێران هیواخوازین باشترین هه‌ڵبژاردن له عێراق ئه‌نجامبدرێت.