سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیسۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند كۆمیسۆنی باڵای هه‌لبژاردنه‌كان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی سه‌دو سی و شه‌ش بنكه‌ی ده‌نگدان له شازده وڵات‌دا نیشان داوه و چاپكردنی كارته‌كانی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه به‌كۆتا هاتووه .
میقداد شه‌ریفی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری نووسینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵى ئاكانیوز رایگه‌یاندووه كه كۆمیسیۆن ڕازی بووه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی هه‌شت سه‌دو بیست و سێ وێستگه كه دابه‌ش ده‌كرێ به‌سه‌ر سه‌دو سی و شه‌ش بنكه‌ی ده‌نگدان،
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه كه كارتی تایبه‌ت به‌ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ئێستا چاپكراوه و ئاماده‌یه، ئه‌و كارته جیاوازه له‌گه‌ڵ كارتی ناوه‌وه، هه‌روه‌ها ماده‌كانی دیكه وه‌ك تۆماری ده‌نگده‌ران مه‌ره‌كه‌ب و چه‌ند كهلو په‌لێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌لبژاردن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاتانه .
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه له ڕۆژانی پێنج و شه‌ش و حه‌وتی ئازاری داهاتوو ده‌بێ و ڕۆژانه ئه‌و بنكانه بۆ ماوه‌ی ده كاتژمێر ده‌كرێنه‌وه، له كاتژمێر هه‌شتی به‌یانی تا شه‌شی ئێواره به‌كاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پرۆسه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت .