سه‌عات 11ى پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 9/2/2010 به‌مه‌به‌ستى
له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ره‌وشیان و ده‌سكه‌وتنى داتایه‌كى دروست، وه‌فدێكى په‌رله‌مانى
كوردستان له‌هه‌ردوو لێژنه‌ى مافى مرۆڤ و لێژنه مافى ئافره‌تان سه‌ردانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
چاكسازى گه‌ورانیان له‌شارى هه‌ولێر كرد‌و له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌رى حوكومدراوان
و راگیراوان پێشوازییان لێكرا.
وه‌فده‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كه پێكهاتبوون
له‌په‌رله‌مانتاران ئاسۆ كه‌ریم و تارا ته‌حسین و به‌فرین حسین له‌لێژنه‌ى مافى مرۆڤ
و په‌رله‌مانتار سه‌میره گۆران له‌لێژنه‌ی مافى ژنان له‌په‌رله‌مانى كوردستان سه‌ردانى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانیان كرد‌و یه‌كه یه‌كه‌ى به‌شه‌كانى بنكه‌ى ته‌ندروستى
و چێشتخانه‌و گۆره‌پان و توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رمانگه‌ى داواكارى گشتى سه‌ربه چاكسازیه‌كه‌یان
به‌سه‌ركرده‌وه‌و پاشان له‌نزیكه‌وه له‌كێشه‌و گرفته‌كانى به‌ندیه‌كانیان كۆڵیه‌وه،
كه ده‌ركه‌وت گرفتى شوێنى پێویست بۆ گیراوه‌كان و كۆنى و نه‌بوونى بنه‌ماكانى گرتووخانه‌ى
هاوچه‌رخ بۆ درێژه‌دان به‌پرۆسه‌ى چاكسازى له‌و گرتووخانه‌یه هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه په‌رله‌مانتاران ده‌ستخۆشیان
له‌به‌رێوه‌به‌ران و كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌وران كرد بۆ هه‌موو
ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه به‌پێى توانا پێشكه‌ش به‌به‌ندیه‌كان كراون له‌رووى جل
و به‌رگ و خۆراك و پێداویستى رۆژانه‌ى به‌ندیه‌كان و هاوكات به‌لێنیشیاندا سه‌رۆكایه‌تى
په‌رله‌مانى كوردستان له كێشه‌كانیان ئاگاداربكه‌نه‌وه