كه‌لسوم شوان .. به مه‌به‌ستى هوشیاركردنه‌وه‌و چۆنیه‌تى خۆپاراستن له ته‌قه‌مه‌نیه‌كان وپوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان ، له هۆڵى كۆبونه‌وه‌كانى لیواى دوو له باپشتیان خولێك له لایه‌ن هێزى پاسه‌وانى سنورى ئه‌مریكى ، بۆ(40) ئه‌فسه‌رو پله‌دارى فه‌رمانده‌كانى هه‌ڵگۆردو سپیلك و بارزان و لیواى دووى پاسه‌وانى هه‌ولێرو زێرڤانى و هه‌ریه‌ك له ئاسایش و پۆلیسى سۆران كرایه‌وه .
خوله‌كه كه ماوه‌ى 2 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت چه‌ندین بابه‌ت و شیكردنه‌وه‌ى تایبه‌ت به بوارى ته‌قه‌مه‌نى و چۆنیه‌تى خۆپاراستن و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن پسپۆر‌و شاره‌زایانى ئه‌و بواره پێشكه‌ش ده‌كرێت .
نه‌قیب دۆگلاس ره‌ى ئه‌فسه‌رى یاریده‌ده‌رى تیمى سۆران-ى هێزى پاسه‌وانى سنورى ئه‌مریكى، له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ئامانجى كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله‌ى له ده‌ڤه‌رى سۆران بۆ بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى كێڵگه‌ى مینڕێژكرا و ته‌قه‌مه‌نى سه‌رده‌مى شه‌ڕى عێڕاق ئێران گه‌ڕانده‌وه .