به ئاماده‌بوونى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، د.كه‌مال كه‌ركووكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و جێگرانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 9/2/2010 به‌رێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى كوردستان سه‌رپه‌ره‌شتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى فراكسیۆنه‌كانى به‌شداربووى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانى ورده‌كارییه‌كانى سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاماده‌بووانى روونكرده‌وه و ئاماژه‌ى به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌رێزیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كرد كه به ئاماده‌بوونى به‌رێز جۆزێف بایدن جێگرى سه‌رۆك به‌رێوه‌چوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كانى خۆى كرد له‌گه‌ڵ خاتوو بیلۆسى سه‌رۆكى كونگرێسى ئه‌مه‌ریكا و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و بازرگانى و ژماره‌یه‌ك له سێنه‌تۆر و فه‌رمانده سه‌ربازییه خانه‌نشینكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و كوردستانیانى نیشته‌جێى ئه‌مه‌ریكا و خوشك و برا مه‌سیحییه‌كان و ئه‌و سمیناره‌ى كه له په‌یمانگاى برۆكینگز بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى ستراتیژى پێشكه‌شى كردبوو.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما دا، سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به وته‌كانى سه‌رۆك ئۆباما كرد كه له ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لى كوردستان ئاگاداره و حه‌ز ناكات به هیچ شیوه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌ساته‌ى كه به‌سه‌ر گه‌لى كوردستاندا هاتووه دووباره بێته‌وه.
هه‌روا دووپاتى ئه‌وه‌ى كرده‌وه كه سه‌رۆك ئۆباما له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا ته‌ئكیدى له پشتیوانى و پابه‌ندى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمى كوردستانێكى ئاسایش و گه‌شاوه‌دا كرده‌وه له چوارچێوه‌ى عێراقێكى فیدراڵ و دیموكراتدا و رێزى خۆیشى بۆ به‌شداریكردنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له په‌ره‌سه‌ندنى عێراق ده‌ربڕى.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد له‌وانه مه‌سه‌له‌ى سوپا و مادده‌ى 140 و یاساى نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه و ته‌ئكیدیشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا پشتگیرى كردن بوو له جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق و سه‌رۆك ئۆباماش خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌دوا هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى یاساى نه‌وت و گاز و ته‌ئكیدیشى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به بایه‌خه‌وه سه‌یرى ره‌وشى هه‌رێم ده‌كات و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار ناكاته سه‌ر هه‌ڵوێستى سیاسى ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر به عێراق و هه‌رێمى كوردستان .
سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه سه‌رۆك ئۆباما زۆر به باشى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێم و توركیاى هه‌ڵسه‌نگاند و هه‌ڵۆێستى ئێمه‌ش ئه‌وه بوو كه ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هه‌بێ له‌سه‌ر بنچینه‌ى رێز گرتن له یه‌كتر و په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ .
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، سه‌رۆك بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى و بایه‌خى په‌یوه‌ندیى هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها هاوسه‌نگه‌ریى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ و ئه‌مه‌ریكا له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆر كرده‌وه و ده‌رباره‌ى چه‌سپاندنى سه‌قامگیریش له عێراق رایگه‌یاند كه چه‌سپاندنى ئه‌و سه‌قامگیرییه ئه‌و كاته به‌دى دێت كه عێراقییه‌كان به سه‌رجه‌م مادده و بڕگه‌كانى ده‌ستوورى وڵات پابه‌ند بن و جێبه‌جێ بكرێن.
ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ، سه‌رۆك بارزانى ته‌ئكیدى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌یرى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات، بۆیه پێویسته ئێمه وه‌كو گه‌لى كوردستان به قورساییه‌وه به‌شدارى له‌وه هه‌ڵبژاردنه بكه‌ین، من سوپاسى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن و هیوادارم كه ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستى و یه‌ك ریزییه به‌رده‌وام بێت ، راسته جیاوازى هه‌یه له ناوه‌وه ، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌بێ هه‌موومان یه‌ك هه‌ڵوێستمان هه‌بێ ، به تایبه‌تى له مه‌سه‌له ستراتیژییه‌كاندا.
ئێمه ده‌بێ خۆمان بۆ قۆناغى داهاتوو رێك بخه‌ین ، به تایبه‌تى له یه‌كگرتنى هێزى پێشمه‌رگه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تێك بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مانى كوردستانه.
چاره‌نووسى هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌نده، زۆر خۆشه ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات ته‌واوكه‌رى یه‌كتر بن ، هه‌ر چیه‌كمان هه‌بێ ده‌بێ له چوارچێوه‌ى په‌رله‌ماندا بیانخه‌نه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێكى گونجاویان بۆ بدۆزینه‌وه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆمان هاتۆته پێش و نابێ له ده‌ستى بده‌ین ، چونكه به‌یه‌ك هه‌ڵوێستى ده‌توانین ده‌ستكه‌وته‌كانمان بپارێزین و ده‌ستكه‌وتى دیكه‌ش به ده‌ست بێنین.
ئه‌مه‌وه له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانى ناو په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌روها وه‌زیره به‌رێزه‌كان دیدوبۆچوونى خۆیان سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كى په‌یوه‌ست به هه‌رێمه‌وه خسته‌ڕوو كه جێى بایه‌خى سه‌رۆك بارزانى بوون.