دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازى له ده‌روێش فه‌رحۆ سه‌رۆكى ئه‌نستیتوى كورد له بروكسل و شاندێكى یاوه‌رى كرد، له‌دیدارێكدا كه خه‌یرى بۆزانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ئێزیدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئاماده‌یبوو، بارودۆخى سیاسی هه‌رێمى كوردستان و ره‌وشى ره‌وه‌ندى كورد له‌به‌لژیكا و په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان كورد و په‌رله‌مانى بهلژیكى و ئه‌وروپى خرایه به‌رباس.
دكتۆر كه‌مال كه‌ركوكى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وێراى به‌خێرهێنان ستایشى كاره‌كانى ئه‌نستیتوى كوردى له بروكسل كرد و داواى لێ‌كردن كارى به‌رده‌وام بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كانى ره‌وه‌ندى كورد له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى به‌لژیكیی و ئه‌وروپیی بكه‌ن و ئاماده‌یى په‌رله‌مانى كوردستانى نیشان دا بۆ پێشوازیكردن له‌و په‌رله‌مانتاره بهلژیكى و ئه‌وروپیانه‌ى كه مه‌به‌ستیانه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له‌نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌زمونى دیموكراسیى و ره‌وتى گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه بن و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستانیش سود له‌ئه‌زمون و شاره‌زایى یه‌كتر وه‌ربگرن