له دیدارێكى نێوان كامیل حاجى عه‌لى وه‌زیرى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڤاگیف گره‌یڤ كونسوڵى رووسیا له هه‌ولێر، باس له ره‌وشى ئایینى له هه‌رێمى كوردستان و روسیا كرا و له‌و ڕووه‌شه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتى و پێكه‌وه ژیانى ئایینى كرایه‌وه و كونسوڵى رووسیا پێشنیازى دروستكردنى په‌یوه‌ندى نێوان زانایانى ئایینى هه‌رێمى كوردستان و رووسیاى كرد و خۆشحاڵى خۆشى ده‌ربڕى بۆ میوانداریكردنى شاندێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له وڵاتى رووسیا به‌مه‌به‌ستى ئاڵوگۆڕى بیر‌و راو پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى ئایینى نێوان هه‌ردوولا.