خه‌سرو ئاژگه‌ى/ به‌ریتانیا .. له سیمینارێکدا که له‌لایه‌ن ده‌زگای بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانییه‌وه به‌ڕێوه‌چوو ، خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان چاوی که‌وت به لۆرد ده‌یڤیس وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و کاره بچووکه‌کانی به‌ریتانیا .
وه‌زیری ناوبراو باسی له وه کرد که به‌ریتانیا له‌هه‌وڵی به‌ره‌و پێشبردن و زیادکردنی هه‌له‌کانی بیزنیسه له عیراق و کوردستان .
لۆرد ده‌یڤیس هه‌روه‌ها ووتی که حه‌زێکی گه‌وره هه‌یه له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانی به‌ریتانی بۆ کارکردن له عیراق، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ووت که ده‌زگای بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانی ئێستا کار به‌و ئاڕاسه‌ته‌یه ده‌کات که چۆن بتوانێت یارمه‌تی کۆمپانیا بچوک و مام ناوه‌ندییه‌کان بدات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه عیراق و به‌ژداری له پێشه‌نگاکان بکه‌ن
وه‌ک پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی .
هه‌ر‌له‌درێژه‌ی ئه‌و سیمیناره‌دا که تایبه‌ت بوو به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمپانیانه‌ی که حه‌ز ده‌که‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کاربکه‌ن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی ئه‌و ناوچه‌یه و دیپلۆماتکارانی هه‌رێمه‌که،خاتوو به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا که شان به‌شانی چه‌ندین مێوانی تر ئاماده‌ی سیمیناره‌که بوو و له نێوانیشیاندا باڵیۆزی ئیمارات و باڕۆنێس سیمۆنس که وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بوو بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، خۆشحالێ خۆی ده‌ربڕی به تێبینییه‌کانی وه‌زیری بازرگانی و ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا هه‌موو کاتێک یارمه‌تی کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کانی داوه بۆ سه‌ردانی کردنی هه‌رێمی کوردستان و پلانیش هه‌یه شاندێکی تری بازرگانی به‌ریتانی له مانگی 4 بچنه ئه‌و هه‌رێمه .
شایانی باسه نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ستاندێکی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو له‌م کۆنفڕانسه که بووه مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشانی کۆمپانیاکانی بواری ته‌کنه‌لۆژیاو په‌روه‌رده‌و بنیادنان و سێکته‌ره‌کانی نه‌وت. له‌م هه‌فته‌یه‌شدا سیمینارێکی تری هاوشێوه له به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
تکایه له‌گه‌ڵ وێنه‌کان ئه‌و نووسینه دابنێن: به‌یان سامی عبدالرحمان نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ لۆرد ده‌یڤیس وه‌زیری بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و بیزنیسی بچووکی به‌ریتانی .