یونس حه‌مه‌د.. به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی په‌نابه‌رانی ناسراو به (مووف) له ووڵاتی نۆروێژ و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که‌وا هاوێژراون بۆ ئه‌وه‌ی بتووانرێت ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت و وێڕای نیشاندانی پرسی (مووفه)کان بۆ ڕای گشتی ،به‌ڕێز (به‌دره‌دین ساڵح) نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کابینه‌ی پێشوو واتا کابینه‌ی پێنجه‌م و هه‌روه‌ها شاره‌زا و ئاگادار و هه‌ڵسووڕاو له‌م پرسه‌دا له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (کوردستان تیڤی) ئاماژه‌ی به‌چه‌ند ته‌وه‌روێکی گرنگ سه‌باره‌ت به‌پرسی په‌نابه‌ران کرد و به‌م شێوه‌یه‌ش ئاخافت.
کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له ووڵاتی نۆروێژ کێشه‌یه‌کی تازه ونه ناسراو نییه ئه‌وه‌ی که بۆ چی تاوه‌کو ئێستا ئه‌نجامی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نه‌بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به که‌م کاری یان که‌مته‌رخه‌می یاخوود لێ نه پرسینه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان نییه.
به‌پێچه‌وانه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌و په‌ڕی گرنگێه‌یوه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆی خستۆته کار بۆ ئه‌وه‌ی مافی هیچ تاکێکی په‌نابه‌ری کورد له‌هیچ ووڵاتێک به‌فیرۆ نه‌چێت.پێوویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراون یان ئه‌و ڕێکه‌وتننانه‌ی که له‌ژێره‌وه هه‌ندێک ووڵات له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێڕاق کردوونی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار نه‌کراوه‌ته‌وه‌و دوای ئاگاداربوونیشی به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕه‌تکراونه‌ته‌وه‌و بۆچوونی حکومه‌تی هه‌رێم له‌و بوواره ڕوون و ئاشکرایه،که حکومه‌تی هه‌رێم ڕازی نییه و هاوکاریش نابێت و هه‌روه‌ها لای په‌سه‌ند نییه هیچ هاوڵاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستان که به‌ڕازامه‌ندی خۆی کۆچی بۆ هه‌نده‌ران کردووه، به‌زۆری و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی بگه‌ڕێنرێته‌وه کوردستان.
له‌م ڕووه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێی باشه گفتووگۆو له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێك و هاوکاری هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوولا وباروودۆخی ئه‌و خه‌ڵکانه که به‌هۆی کۆچکردنیان بۆ هه‌نده‌ران هه‌موو موڵك و ماڵ وژیانی خۆیان له کوردستان له ده‌ستداوه، ده‌بێت له‌به‌ر چاوبگیرێت. هه‌ر له‌م میانه‌دا پێوویسته ئاماژه به‌وه بکه‌م که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆروێژ ڕێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێڕاق مۆرکردووه، که ده‌بووایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێڕاق بێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی به نۆروێژه‌وه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ئامۆژگاری هاوڵاتیانیان ده‌که‌ن که سه‌ردانی ئێڕاق به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه نه‌که‌ن،چونکه ئه‌من و ئاسایش تێدانییه.لێره‌دا پرسیار درووست ده‌بێت باشه بۆ ئێڕاق بۆ گه‌ڕانده‌وه‌ی په‌نابه‌ران ئارام و بێ کێشه‌یه،به‌ڵام بۆ هاوڵاتیانی خۆیان بڤه وکێشه‌یه!،لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به‌خاڵێك بکه‌م هه‌ندێك که‌س به‌داخه‌وه که له‌بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی کوردستانن و به‌ناوی هه‌ندێك ڕێکخراوی ناسراوی وه‌ك (ئای ئۆ ئێم) یان به‌ناوی خۆیان وه‌ك کوردێك له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی هه‌ندێك زانیاری نادرووسست له هه‌ندێك ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان داوه به ئیداره‌ی( ی‌و دی ئێ) واتا فه‌رمانگه‌ی کارووباری کۆچ و کۆچباری نۆروێژ،به‌م هۆیه‌وه‌ش به‌ناڕه‌وا مافی په‌نابه‌ری له ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان سه‌ندراوه‌ته‌وه.
ئێمه به‌ناوی هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی ووڵاتی نۆروێژ داوا له به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین ،که ئه‌و ڕه‌وشه‌ی بۆ په‌نابه‌رانی کورد له ووڵاتی نۆروێژ درووست بووه له‌به‌رچاو بگیرێت و هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنێکی به‌په‌له‌ی بۆ بدرێت.