دان شاپیرۆ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل له وته‌یه‌كدا كه له به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵگاى یه‌هوودى ئه‌مه‌ریكى پێشكه‌شى كرد رایگه‌یاند: واشنتۆن و ته‌لئه‌بیب به هه‌مانگى هه‌نگاویان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران گرتووه‌ته به‌ر و گوتیشى: ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هیوا ده‌خوازن سزا سه‌پێنداروه ئابوورییه‌كان، ئێران ناچار بكات ده‌ستبه‌ردارى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بێت.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له ئیسرائیل ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه، راسته ئه‌و سزا ئابوورییه تووندانه كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به سه‌ر ئێران سه‌پێندراوه‌ن، كاریگه‌رى هه‌بووه، به‌ڵام هێشتا ئێرانى ناچار نه‌كردووه واز له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى بێت و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه دۆست و هاوپه‌یمانى ئیسرائیل ده‌بێت و هه‌ر پێكه‌وه كار بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رز له چه‌ند دیبلۆماتكارێكى ئه‌ورووپاى گواسته‌وه، كه پێشبینى ده‌كرێت ئێران هه‌وڵ ده‌دات زیاتر په‌ره به چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانى بدات به تایبه‌تیش له دامه‌زاروه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى حه‌سین كه ده‌كه‌وێته ژێر زه‌وییه‌وه.
ئه‌و دیبلۆماتكارانه ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، كه ئه‌و كاره‌ش زیاتر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئێران له به‌رامبه‌ر فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌سه‌لمێنێت.