به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى یه‌مه‌ن له لێدوانێكدا به سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند: عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكى لادراوى یه‌مه‌ن دوێنێ ئه‌مه‌ریكاى به‌جێهێشتووه و له فرۆكه‌خانه‌ى لۆگانى نێوده‌وڵه‌تى له ویلایه‌تى بۆستنى ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و شارى ئه‌دیس باباى پایته‌ختى ئه‌سوپیا به‌ڕێكه‌وتووه و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، عه‌بدوڵڵا ساڵح به‌م زووانه بگاته‌وه یه‌مه‌ن.
وه‌ك به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ كرد، عه‌بدوڵڵا ساڵح ته‌نها به ئامانجى ئاماده‌بوون و به‌شداریكردنى له ئاهه‌نگى ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆكى تازه‌ى داهاتوو بۆ وڵاته‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌مه‌ن كه بڕیار وایه رۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌رۆكى تازه‌ى یه‌مه‌ن ده‌ست نیشان بكرێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ى به‌وه نه‌دا، ئایا دواى ته‌واو بوونى مه‌راسیمى ئاهه‌نگى ده‌ست نیشان كردنى سه‌رۆكى تازه دووباره یه‌مه‌ن به‌جێ ده‌هێڵێته‌وه یان نا، چونكه پێشتر به ئامانجى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پزیشكى عه‌بدوڵڵا رووى له ئه‌مه‌ریكا كردبوو.