پۆلیسى پاكستان رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى توندره‌و له ناوچه خێله‌كیه‌كانى سه‌ر سنوور هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ندیخانه‌یه‌ك و نزیكه‌ى 400 به‌ندكراوا هه‌ڵاتن.
پۆلیسى پاكستان روونشیكرده‌وه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له شارۆچكه‌ى بانۆ له نزیك ناوچه خێله‌كیه‌كانى پشتۆن له‌سه‌ر سنوورى ئه‌فغانستان، هێرشیان كردۆته سه‌ر به‌ندیخانیه‌ك و نزیكه‌ى چوارسه‌د به‌ندكراو هه‌ڵاتن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانى پاكستان به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌و هێرشه راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه چه‌كداره‌كانیان توانیویانه له رێگه‌ى ئه‌و هێرشه‌وه سه‌دان هاوڕێیان له شارۆچكه‌ى بانۆ ئازاد بكه‌ن.