ده‌سته‌ى گشتى شۆڕش له سووریا رایگه‌یاند كه وێڕاى ئه‌وه‌ى چوار رۆژه ئاگربه‌ست له‌و وڵاته چووه‌ته وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه كه‌چى ئه‌مڕۆ 14 كه‌س به گوله‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى سوپاى سووریا له شاره جیاجیاكان كوژران زۆربه‌یان خه‌ڵكى شارى حمسن.
روانگه‌ى مافی مرۆڤ له سووریا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانى رژێمى سووریا گه‌ڕه‌كى خالدییه‌یان له‌شارى حمس به توندى بۆردومان كردووه، له‌و باره‌وه رامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى مافی مرۆڤ له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فرانس پرێسى رایگه‌یاند كه هێزه‌كانى سوپاى رژێمى سووریا گه‌ڕه‌كى خالدییه‌یان به توندى بۆردومان كردووه‌و له هه‌ر خوله‌كێكدا سێ گوله تۆپیان ئاراسته‌كردووه‌و شان به شانى بۆردومانه‌كه‌یش فڕۆكه‌ى چاودێرى به ئاسمانى گه‌ڕه‌كه‌كه‌دا سووڕاوه‌ته‌وه. دواتر به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى مافی مرۆڤ له سووریا روونی كرده‌وه كه بۆردومانى گه‌ڕه‌كه‌كه خه‌ستتر بووه‌ته‌وه‌و بووه‌ته پازده گولله‌تۆپ له خوله‌كێكدا.
لاى خۆیانه‌وه چالاكوانانى مافی مرۆڤ رایانگه‌یاندووه كه میلیشیاكانی سه‌ر به رژێم به چه‌كى ئۆتۆماتیكی ته‌قه‌یان له گه‌ڕه‌كه‌كه كردووه. هاوكات شه‌وى رابوردوو شه‌ڕو پێكدادان له نێوان چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانى سوپادا له شارى حه‌له‌ب رووى داوه‌و ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌و ته‌قه‌كردن به‌رگوێ كه‌وتووه. له‌لایه‌كى دیكه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی رژێمى سووریا له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منییه‌وه بڵاوى كرده‌وه كه له‌وه‌تاى له پێنج شه‌ممه‌ى رابوردووه‌وه ئاگربه‌ست چووه‌ته وارى جێبه‌جێ كردنه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كان هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى رژێم خه‌ستتر كردووه‌و زیانی زۆرى گیانی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یشى كردووه كه سوپاى رژێم به‌ره‌نگارى ئه‌و هێرشانه ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه ئه‌حمه‌د فه‌وزى گوته‌بێژ به ناوى كووفی ئه‌نان نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكارى عه‌ره‌بی بۆ سووریا له جنێڤ رایگه‌یاند كه بڕیاره شه‌وى یه‌كشه‌ممه پێشه‌نگى چاودێرانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاو‌دێر كردنی ئاگربه‌ست له سووریا كه له شه‌ش چاو‌دێر پێك دێن بگه‌نه سووریا‌و رۆژى دووشه‌ممه ده‌ست به ئه‌ركه‌كه‌یان بكه‌ن. روونیشى كرده‌وه كه له چوارچێوه‌ى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش‌دا كه رۆژى شه‌ممه په‌سه‌ندى كرد‌و بڕیارى دا چاودێرانی ئاگربه‌ست ره‌وانه‌ى سووریا بكرێت 24 چاودێرى دیكه له رۆژانی داهاتوودا ده‌گه‌نه سووریا.
لاى خۆیه‌وه بوسه‌ینه شه‌عبان راوێژكارى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى رژێمى سووریا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه رژێمى سووریا پێشوازى له ناردنى چاودێرانی ئاگربه‌ست ده‌كات بۆ ئه‌و وڵاته، روونیشى كرده‌وه كه ناردنی ئه‌و چاودێرانه یارمه‌تى رژێم ده‌دات ده‌سته‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا بسه‌پێنێت.
لاى خۆیانه‌وه هه‌ر یه‌ك له حكوومه‌تى توركیا‌و كۆمكارى عه‌ره‌بی و په‌رله‌مانى عه‌ره‌بی پێشوازییان له بڵاوكردنه‌وه‌ى چاودێرانی ئاگربه‌ست كرد له سووریا‌و ئیتالیا ئاماده‌یى خۆى نیشان دا كۆپته‌ر بۆ چاودێران دابین بكات بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كایاندا به‌كارى بهێنن، هه‌رچى ئۆپۆزسیۆنی سووریایه ئه‌وه ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئۆپۆزسیۆن له سووریا پێشوازى له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد سه‌باره‌ت به ناردنى چاودێرانی ئاگربه‌ست بۆ سووریا، له‌و باره‌وه خاتوو مه‌ره‌ح بوقاعی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى ئۆپۆزسیۆن له سووریا رایگه‌یاند كه پێشوازى كردن له بڕیاره‌كه له‌و روانگه‌وه‌یه كه رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د ناچار ده‌كات پلانه‌كه‌ى ئه‌نان به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات. گوتیشى ئه‌وان پێشوازى له بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كه‌ن و داواده‌كه‌ن خاڵه‌كانى دیكه‌ى پلانه‌كه‌ى ئه‌نان جێبه‌جێ بكرێن له‌وانه‌یش گیراوه‌كان ئازاد بكرێن و رێ به میدیاكان بدرێت بچنه ناو سووریاوه و ده‌ست به‌جێ كوشتن و توند‌و تیژى رابگیرێَت و هێزو چه‌كه قورسه‌كان له شاره‌كان بكێشرێنه‌وه. بوقاعی تۆمه‌تێكى رژێمى ره‌ت كرده‌وه كه ئۆپۆزسیۆنى سووریا به گرووپى چه‌كدار ناوده‌بات و روونی كرده‌وه كه بزووتنه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن بزووتنه‌وه‌یه‌كى ئاشتیانه‌یه‌و به ئاشتیانه خۆپیشاندان سازده‌كات و هه‌رچى چه‌كداره‌كانه ئه‌وه له سوپاى رژێم جیابوونه‌ته‌وه‌و سوپاى سووریاى ئازادیان بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران پێكهێناوه.