ئه‌مرۆ پێنچ شه‌ممه 3/5/2012، دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌نووسینگه‌ى خۆى له‌ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازى له نوێنه‌رانى ئه‌و زیندانیه سیاسیانه كرد كه له‌سه‌رده‌مى خه‌بات دا له‌ووڵاتانى ده‌وروبه‌ر به‌هۆى كارى سیاسی زیندانى كراون،
له‌دیدارێكدا شانده‌كه داوایان كرد یاساى زیندانیه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و زیندانیانه‌ش بگرێته‌وه كه به‌هۆى كار و خه‌باتى سیاسیان له‌ووڵاتانى تر زیندانى كراون و ئێستاش وه‌ك مافێكى خۆیان ده‌یانه‌وێ هاوشێوه‌ى زیندانیه سیاسیه‌كانى تر ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه بیانگرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر حسن محمد سووره جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رۆڵى زیندانیانى سیاسی ئه‌وانه‌ى له‌پێناو كێشه‌ى ره‌واى گه‌له‌كه‌یان دووچارى زیندانى و ئه‌شكه‌نجه دان هاتوونه‌ته‌وه به‌رز نرخاند به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستانیش به‌هۆى خه‌باتى سیاسیان زیندانى كراون و پاڵپشتى خۆى بۆ داواكاریه‌كانیان ده‌ربڕى و به‌ڵێنى دا له‌رێگه‌ى لیژنه په‌یوه‌نداره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه به‌دواداچوونى پێویست بۆ داواكاریه‌كانیان بكرێ و له‌ئاكه‌مه‌كه‌ى ئاگادار بكرێنه‌وه.