ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/5/2012 د.عیسمه‌ت محه‌مه‌د خالید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی ده‌زگاى عه‌ممارى نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی خاتوو به‌هار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاكه له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌رى.
له‌دیدارێكی هاوبه‌شدا خاتوو به‌هار عه‌لی باسی له گرنگترین كار‌و پرۆژه‌كانی ده‌زگاى عه‌ممارى خێرخوازی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی و بایه‌خدان به مافه‌كانی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، كه به‌هاوكارى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌نجامدراوه.
وه‌زیرى په‌روه‌رده وێڕای ده‌ستخۆشی كردنی له كار‌و چالاكییه‌كانى ده‌زگاكه، دووپاتی كرده‌وه وه‌زاره‌ت پلانێكی گه‌وره‌ترو به‌رفراوانتر داده‌ڕێژێت به‌هاوكاری ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه، بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی له بوارى نه‌هێشتنی توندوتیژى ده‌روونی و جه‌سته‌یی و بایه‌خدان به مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراتیزه‌كردنی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌مكی لێبوورده‌یی و هاوژیانی.