ئارێز ئه‌حمه‌د_ ئێران،، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگای ئیلامی هه‌ژاندو بوومه‌له‌رزه‌كه رووخانی ژماره‌یه‌ك ماڵی به‌دواوه بوو.
بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مرۆ 5و نیو ریخته‌ر بووه و بۆته هۆی ترس و دڵه‌راوكێی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیهلۆران و ئابدانان و ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و شارانه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان دان و روویانكردوه‌ته شه‌قام و كوچه‌و كۆڵانه‌كان.
"نوسره‌تی" سه‌رۆكی رێكخراوی قه‌یرانی شاری "ئابدانان" له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌مرۆ رایگه‌یاند: بوومه‌له‌ره‌زه‌كه كاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌رۆ روویداوه خه‌ساری ماڵی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و شووشه‌ی ماڵ و دوكانه‌كان به ته‌واوی شكاون.
نوسره‌تی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: هێشتا له‌باره‌ی خه‌ساریی گیانی بوومه‌له‌ره‌زكه ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.
پارێزگای ئیلام هاوسنووری عێراقی فیدراڵه و ماوه‌یه‌كه بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره‌و و بچووك له سنووره هاوبه‌شه‌كان روو ده‌دات.