ئیرۆ عیماد ئه‌حمه‌د جیگرێ سه‌رۆكێ هوكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ دگه‌ل هه‌ژماره‌كه هونه‌رمه‌ندێن شێوه‌كاری یێن كورد یێن بجهبوویێن فره‌نسا روونشت كو ل سه‌ر پێشنیازا نوونه‌ری یا هه‌رێما كوردستانێ ل فره‌نسا و ژبۆ ڤه‌كرنا هن پیشانگه‌هان سه‌ه‌ردانا كوردستانێ كریه .
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌و هونه‌رمه‌ندانه كه‌توانیویانه له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا ئاستی هونه‌ری خۆیان گه‌شه‌پێبده‌ن باسی له‌گرنگی بواری هونه‌رو روناكبیری كرد‌و دوپاتی كرده‌وه كه‌وڵاته‌كه‌مان سه‌ره‌ڕای بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزرای و ئاوه‌دانی پێویستی به‌ئاستێكی هونه‌ری و روناكبیری ئه‌وتۆش هه‌یه كه‌به‌هۆیه‌وه جۆرێك له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه دروست بكات و ببێته شوناسێك بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ جیهانی بسه‌لمێنین كه‌هه‌رچه‌نده رژێمه دیكتاتۆره‌كان ویستیان كه‌سایه‌تی مرۆڤی و كورد و داهێنانه‌كانی خامۆش بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا خاوه‌نی داهێنان و به‌خششی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری گه‌وره‌ین.
وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت باسی لێوه كرد ئه‌مه‌ش به هونه‌رمه‌ندان و داهێنه‌رانی بواری روناكبیری ده‌كرێت و حكومه‌تیش ئاماده‌ی كارئاسانی و هاریكاری پێویسته.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری روناكبیرانی ده‌ره‌وه ناوه‌وه گفتوگۆ كرا‌و عیماد ئه‌حمه‌د دوپاتی كرده‌وه كه‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی توانا پشتیوانی په‌ره‌پێدانی هونه‌رو ئه‌ده‌بی كوردی ده‌كات .
هاوكات داواشی له‌هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری كرد كه‌جگه له‌هه‌ولێر له‌سلێمانی و شاره‌كانی تریش پیشانگا بكه‌نه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م گروپه هونه‌ریه ماوه‌یه‌كه له كوردستانن و هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاری هه‌ولێر پیشانگاكه‌یان كرده‌وه و وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو دا له شاری سلێمانیش پێشانگاكه‌یان به‌رده‌وام بێت.