|
گۆشه‌ی دیدى ڕۆژنامه 14/02/2012 سێشه‌ممه |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
14 شباط, 2012
|
|
KTV ...
* له به‌رده‌م كابینه‌ی حه‌وته‌مدا
له رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا د. ئاراس عه‌بدول كه‌ریم بابه‌تێكى نووسیوه به ناونیشانی "له به‌رده‌م كابینه‌ی حه‌وته‌مدا" و له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه:
((به پێی ئاماژه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، له ساڵی ڕابردوودا له كۆی ئه‌و 80 پرۆژه‌یه‌ی كه مۆڵه‌تی 35 پڕۆژه به سه‌رمایه‌ی 2 ملیار و 133 ملیۆن دۆلار بۆ سێكته‌ری نێشته‌جێبوون بووه، كه ده‌كاته زیاد له سه‌دا چلی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كوردستاندا. ئه‌مه له كاتێكدا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌رده‌وام زۆرترین سێكته‌ر كه وه‌به‌رهێنانی تێدا ئه‌نجام درابێ، بواری نیشته‌جێبوونه.))
له به‌شێكی تری ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه:
((ئه‌مه چ وه‌به‌رهێنانێكیه له كاتێكدا ته‌نیا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 110 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تیان پێ دراوه و زیاتر له 16 هه‌زار دۆنم زه‌وییان بۆ دابین كراوه، به‌ڵام ئه‌م پرۆژانه وه‌ك به دیوێكدا نه‌یانتوانیوه ڕێژه‌ی كرێچی وه‌ك پێویست كه‌م بكه‌نه‌وه، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌شدا، له‌و گرانییه خه‌یاڵییه‌ی له بواری زه‌وی و خانووبه‌ره‌دا به‌رۆكی هاووڵاتیانی گرتووه، ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌بووین له هۆكاره‌كان، ئه‌وا هه‌رگیز فاكته‌ری چاره‌سه‌ر نه‌بوون.))
* به‌پێی ده‌ستوور و یاسا هه‌رێمی كوردستان مافی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه"
له رۆژنامه‌ی خه‌بات دا ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج بابه‌تێكى نووسیوه به ناونیشانی "به‌پێی ده‌ستوور و یاسا هه‌رێمی كوردستان مافی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه" و له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه: ((مالیكی و شه‌هرستانی مه‌ركه‌زیه‌تیان ده‌وێ به‌گوته‌ی شاره‌زاییه‌كی بواری یاسای نه‌وت و غاز خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق و جێگره‌كه‌ی بۆ كاروباری وزه، ده‌یانه‌وێ له مامه‌ڵه‌كردنی پرسی نه‌وت له ئێراق، یاسایه‌كه‌ی مه‌ركه‌زی هه‌بێت و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بێت))
دكتۆر عه‌لی به‌لۆ، ئه‌ندامی پێشووی لێژنه‌ی نه‌وت و غازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق و شاره‌زا له‌بواری یاسایی نه‌وت و غاز له لێدوانێكدا بۆ خه‌بات، ئاشكرای ده‌كات: ((ده‌ستووری ئێراق به مادده‌ی 112 ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێمه‌كان داوه، ماماڵه له‌گه‌ڵ پرسی نه‌وت بكه‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش، ئه‌وانیش ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نییه، بۆیه ده‌یانه‌وێ ده‌ستبخه‌نه ناو یاساكه و بیكه‌نه مه‌ركه‌زی و مامه‌ڵه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی مه‌ركه‌زی بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كه له‌ژێر ده‌ستی هه‌رێمه‌كان ده‌ربكه‌ن و به‌پێی ڕه‌فتاری خۆیان مامه‌ڵه بكه‌ن.))
* هه‌ر دیالۆگى ئاشتیانه سه‌رده‌كه‌وێت
له تازه‌ترین ژماره‌ى گۆڤارى توركیا ناسیدا ، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى له سه‌روتارێكدا به ناونیشانى "هه‌ر دیالۆگى ئاشتیانه سه‌رده‌كه‌وێت" و نوسیوێـتى:
((سیاسه‌تى دوو ئالى شه‌ڕو ئاشتى ده‌بێ بۆ دیالۆگى ئاشتیانه وه‌ربچه‌رخێت، سه‌ره‌نجام هه‌رده‌بێ دیالۆگ و ئاشتى ببێته نه‌خشه‌ڕێگه‌ى یه‌كلابونه‌وه‌ى بارودۆخى توركیا، له ئه‌نقه‌ره‌وه واها ده‌بیستین، كه حكوومه‌ت دوو ڕووى چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌ك ده‌گرێته‌به‌ر، وه‌لى چاودێران ده‌بینن كه ته‌نیا ڕووى شه‌ره‌كه دیاره، ئینجا له نێو وڵات‌دا نه‌به‌س پڕۆسه‌ى كرانه‌وه‌ى ئاشتیانه به‌ڕووى كوردا داخراوه، به‌ڵكو هه‌ڵمه‌تى گرتنى چالاكوانانى سیاسیى كوردیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌رده‌وامه.)) له سه‌روتارى گۆڤارى توركیا ناسیدا، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى نوسیوێتى:
((كه‌وابێ سیاسه‌تى هه‌م شه‌ڕو هه‌م دیالۆگ بۆ كه‌س ناچێته سه‌ر، تا ئێستاش بۆ كه‌س له هیچ وڵاتێكدا نه‌چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌م سیاسه‌ته، له ویستگه‌یه‌كدا بوه‌ستێندرێت و ته‌نیا دیالۆگى ئاشتیانه بمێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ به‌ده‌په‌و په‌كه‌كه و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌ى كوردیى توركیا به گشتى، به‌لاى منه‌وه .. ئائێستا وه‌ختى ئه‌و وه‌رچه‌رخانه هاتووه.)) هه‌ر له سه‌روتاره‌كه‌ى گۆڤارى توركیاناسیدا، كاكه‌یى وتوێـتى:
((دیاره حكومه‌تى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، زۆربه‌ى كێشه‌كانى ناوخۆى، كه‌م و زۆر، چاره‌سه‌رو هێور كردۆته‌وه، وه‌لى گه‌وه‌رترین كێشه‌ى ناوخۆى توركیا كه مه‌سه‌له‌ى كورده، هێشتا له جێگه‌ى خۆى، به‌بێ چاره‌سه‌رى ماوه‌ته‌وه.))
* كورد‌و عه‌ره‌ب
له هه‌فته‌نامه‌ى رووداوودا ، هیوا مه‌حموود له وتارێكیدا به ناونیشانى "كورد و عه‌ره‌ب"، نوسیوێتى:
((ڕۆڵى كورد، ڕۆڵێكى گرنگ بووه بۆ هێوركردنه‌وه له‌م قه‌یرانه نوێیه‌دا هه‌م له به‌غداو هه‌میش له كوردستان، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێستى شیعه و سوننه‌كان، هه‌ڵوێستێكى گوماناوی، بێمتمانه‌یى و ڕقه‌به‌رایه‌تییه، میوانداریكردنه‌كه‌ى هاشمى ڕێگه‌گرتن بوو له دروستبوونى گۆڕه‌پانى خوێن له‌به‌غدا، به‌ڵام بۆچوونه گشتگیره‌كه‌ى نێو عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌بوو كه مه‌به‌ست له‌و كاره قوڵكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كانى شیعه‌و سونه‌یه، كوردیش نه‌یتوانیوه له عه‌ره‌ب بگه‌یه‌نێ كه‌چى ڕوویده‌دا ئه‌گه‌ر تاریق هاشمى ده‌ستگیربكرایه و حوكمى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرایه، به‌ڵام واپێده‌چێت میدیا له به‌غدا ته‌نیا له ڕوانگه‌ى مالكییه‌وه ته‌ماشاى مه‌سه‌له‌كان ده‌كات.))
* ئینتیماى نیشتیمانى و بنیاتى نه‌ته‌وه له تازه‌ترین ژماره‌ى گۆڤارى گوڵانداو له سه‌روتاریدا به ناونیشانى "ئینتیماى نیشتیمانى و بنیاتى نه‌ته‌وه دا" هاتووه:
((ئینتیماى نیشتیمانى یان ئینتیماى نه‌ته‌وه‌یى له پڕۆسه‌ى بونیاتنانى نه‌ته‌وه‌دا خاڵێكى گرنگ و گه‌وهه‌رییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌بێ ئه‌م ئینتیمایه ناتوانرێـت شان بدرێتـه به‌ر ئه‌و پرۆسه قورسه‌و هه‌نگاوى گه‌وره‌ى بۆ هه‌ڵبگیرێت، پێویسته هه‌رێمى كوردستان له پڕۆسه‌ى بونیادى نه‌ته‌وه‌دا ڕه‌چاوى مافى هاووڵاتیبوون بكات و ته‌واوى نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوونى كوردستان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات و ناسنامه‌یه‌كى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌یى كوردستانى بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئاینه جیاوازه‌كان دروست بێت.))
* چاره‌سه‌ریكردنی كێشه‌كانی عێراق وا ئاسان نیین
"چاره‌سه‌ریكردنی كێشه‌كانی عێراق وا ئاسان نیین" ناونیشانی وتارێكه كێنێت ئێم پۆڵاك له رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزی نووسیوه و تێیدا هاتووه :
((عێراق وڵاتێكی له‌رزۆكه، كه زۆر به قوڵی دووچارى لێكترازان هاتووه و داموده‌زگا دیموكراتیه‌كانی لاوازن و به‌ده‌ست ترس، په‌ریشانی، ململانێی سه‌ختی تایفی گرفتارن و مه‌ترسی ئه‌وه‌شى لێده‌كرێت كه به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌تێكی ناسه‌قامگیرو ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو بڕوات یان دووچارى شه‌ڕى ناوخۆیی بێت. هه‌روه‌ها توانستی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕێنوێنی كردنی سیاسه‌ته‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه. له‌به‌ر سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كانی و ئه‌و ڕاستییه‌ى كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه، كه نه‌وت به‌رهه‌م دێنن، عێراق زۆر له‌وه گرنگ تره كه پشتگوێ بخرێت.))
* شه‌رێ به‌شار دژی ئیسرائیلێ یه یان دیمۆراسێ؟
مه‌جید محه‌مه‌دی، د رۆژناما ئه‌ڤرۆ ده مژاره‌ك ل دۆر شه‌رێ هوندرێ سووریێ نڤیساندیه و تێده دبێژه:
(( ئێرشێن ل سه‌ر باژێرێ حه‌مسێ كو ب تۆپ و تانكان تێ كرن و شه‌رێ ل دژی خوه‌نیشاندانێن سووریێ كو تا نها د ئه‌نجامێ ده هه‌فت هه‌زار كه‌س هاتنه كوشتن، بێگومان تاوانه‌ك ل دژی مرۆڤاتیێ یه و چالاكڤانێن سڤیل ژى ل سووریێ دبێژن، د ناڤا وان كوشتیان ده نێزیكی 400 زارۆ و سنێل بوونه. لێ ته‌ڤى وان كوشتن و زۆرداری یێن هێزێن ر‌ژێما سووریێ هێژی خه‌لكێ سووریێ د ناڤا كۆلانان ده ل دژی رژێمێ خوه‌نیشاندانان پێكتینن و ده‌ستا ژ داخوازێن خوه ئازادی و ده‌مۆكراسیێ به‌رنادن.))
نڤیسكار د به‌شه‌كه دن یا مژارا خوه ده دبێژه:
(( ئێرانێ گه‌له‌ك بزاڤ كرن كو ئاستا ناڤخوه یا وه‌لات و هه‌تا ئاستا وه‌لاتێن عه‌ره‌بی ژی وان كریارێن ر‌ژێما سووریێ وه‌كه مافێ ده‌ستهلاتێ بده قه‌بولكرن، لێ د كۆمبوونا ته‌هرانێ ده كو ل دۆر ره‌وشا سووریێ هاتبوو سازكرن و سارى یا ده‌وله‌تێ گه‌له‌ك كه‌سێن خوه شاندبوونه جڤینێ، لێ دیسا ژى گه‌نجێن عه‌ره‌ب دژاتیا خوه ل هه‌مبه‌ر سیاسه‌تا ئێرانێ نیشادان و به‌شدارینه‌كرنا گه‌نجێن سووریێ ژی وه‌ك خاله‌كێ لاواز دا ناسكرن، ژ به‌ر ڤێ یه‌كێ ژى ئه‌و جڤین بێی كو بگه‌هه ئه‌نجامه‌كێ ب داوى هات.))
* زێره‌ڤانی و زێره‌ڤان و هه‌ڤڕكی
ئوزده‌مێر هورموز لو، د رۆژناما ئیلاف ده مژاره‌ك ب بناڤێ "زێره‌ڤانی و زێره‌ڤان و هه‌ڤڕكی" نڤیساندیه و تێده دبێژه:
(( ئه‌ف هه‌ر سێ ئێدیه‌مه: زێره‌ڤانی و زێره‌ڤان و هه‌ڤڕكی، هانده‌رێن دروستكرنا كارێن رێكخستی و پێشكه‌تی نه ژبۆ بده‌ست خستنا داخازێن وان ملله‌تێن كو ل سه‌ر هه‌رێمه‌كه جوگرافی هه‌نه و دبێژنێ نیشتیمان. ل سه‌ر ئاستا ده‌سهه‌ڵاتێ ژی، ئه‌ف ئێدیه‌مه هه‌ڤسه‌نگیێ دناڤبه‌را پێكهاتێن بنه‌ره‌تی دروست دكه و ل سه‌ر وێ بنیاتێ ژی سیسته‌ما سیاسی - دیموكراتی تێ دامه‌زراندن و هه‌ر سێ ده‌سهه‌ڵات : دادوه‌ری و یاسایی و جێبه‌جێكار ژ هه‌ڤ جدا دبن.))
نڤیسكار به‌شه‌كی دن یا مژارا خوه ده دبێژه:
(( ده‌ما ئه‌ف هه‌ر سێ ده‌ستهه‌ڵاته ژ هه‌ڤ جدا دبن و ل سه‌ر بنیاتا هه‌ڤڕكیه‌كه پاقژ و ره‌وشت بلندى و لسه‌ر به‌رفره‌هكرنا هێز و كارینێن وه‌ڵات ب رێ یا بكارخستنا سامانێن سروشتی و مه‌زاختنا وان یا پوزه‌تیڤ د پرۆژه‌كتێن پێشده‌برنا وه‌ڵات ده، د هه‌موو وارێن ژیانێ ده و مفا وه‌رگرتن ژ لێزانینێن كور و كه‌چێن گه‌ل، وێ ده‌مێ بنگه‌ها ده‌وله‌تا خوه‌دى ده‌زگه‌ه دێ دیار و خویا بن.))
* داخوازا لێبورینێ ژ گه‌لێ سوریێ ره
فه‌همی هوێدی، د رۆژناما ئه‌لسه‌فیر د ه مژاره‌ك ل دۆر ره‌وشا سووریێ نڤیساندیه و تێده دبێژه: (( ئه‌ف تاوانا كو هه‌یاما یازده مه‌هان به‌رده‌وامه، چ بزڤینه‌ك د جیهانا عه‌ره‌بانى نه‌لڤاند، به‌لكو پارا بێتر ژ وان ب ته‌نێ ته‌ماشه‌كارێن شاشێن ته‌له‌فزیونا مانه، هه‌ر وه‌كه ته‌ماشه‌ی درامایه‌كه توركی دكن. ل ڤر یا كو جهێ ڤه‌قه‌تیانێ یه، هه‌ر هه‌موو جیهانا عه‌ره‌بان تێكده هه‌ژییا و رابوونه سه‌رپیان ده‌ما په‌رتوكا ئایات شه‌یتانییه هاتیه به‌ڵافكرن و ده‌ما چه‌ند وێنه‌ێن كاریكاتوری ل سه‌ر پێغه‌مبه‌رێ ئیسلامى سلاڤێن خودێ ل سه‌ر بن د روژنامه‌كه دانیماركی ده هاتین به‌ڵاف كرن، لێ هه‌ر ئه‌و خه‌لك ل هه‌مبه‌ر قه‌ساپخانه‌یا دژی ملله‌تێ سوریێ بێ خه‌مه و بێ ده‌نگه. ))
نڤیسكار به‌شه دن یا مژارا خوه ده دبێژه:
(( ئه‌ز ره‌وایا توڕه‌بوونا پیرۆزا ئایینی باش دزانم، لێ ئه‌ز هێبه‌تی مام ل هه‌مبه‌ر وێ بێ خه‌میا كو ل دور ره‌وشا پر ِتاوانا سوریێ هه‌یه و چ به‌ره‌ڤانی ژ كه‌رامه‌ت و سه‌ربلندى یا موسولمانێن ڤى وه‌ڵاتی نایى كرن. ئه‌ڤ ژی وێ ئاسته‌نگێ خویا دكه یا كو كه‌تیه نیڤا ئێدیه‌مێن سه‌رده‌ستێن پرنسیپێن مروڤی و كه‌رامه‌تا وى و خه‌مخوری ژ پرنسیپا تێ كرن و خه‌مساری ژی ل هه‌مبه‌ر كه‌رامه‌ت و هه‌بوونا مروڤان تێ كرن. ئه‌گه‌ر خودا پارێزه‌رێ وان پرنسیپا به، لێ تێكدانا كه‌سایه‌تی و هه‌بوونا مروڤان ته‌عدایه ل سه‌ر مافه‌كێ ژ مافێن خودایی.))
* بارودۆخى سووریا
دانیال بایمان له رۆژنامه‌ى واشینتۆن پۆست دا، له وتارێكیدا به ناونیشانى "بارودۆخى سووریا" و تێیدا نوسییۆتى:
((كۆمكارى عه‌ره‌بى به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى قه‌یرانى سوریا هه‌وڵێكى دا، به‌ڵام شكستى هێنا، سزا ئابورییه‌كانى سه‌ر سووریاش وه‌ك پێویست نییه، تا وا له ئه‌سه‌د بكات ده‌ست له حوكم هه‌ڵبگرێـت، ژماره‌ى لاشه كوژراوه‌كانیش له زۆربووندان، ئۆپۆزیسیۆنى سووریاش داواى هاوكارى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه ئۆپۆزیسیۆن له داواكردنى هاوكارى ئه‌مریكاو خۆرئاوا ده‌سڵه‌مینه‌وه.))
له به‌شێكى دیكه‌ى بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه:
((وڵاته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا و وڵاتانى ئه‌رووپا خوازیارى شه‌ڕێكى دیكه له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕِاست نین، به تایبه‌تیش كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشتى نه‌كات، ئه‌و سزایانه‌ى له دژى ئه‌سه‌د بڕیاریان لێدراوه، له‌وانه سه‌پاندنى سزاى ڕێگه‌گرتن له گه‌شتى به‌رپرسان و بلۆككردنى پاره‌كانیان و تێكدانى بوارى گه‌شتوگوزارى سووریا‌و كه‌رتى وزه‌و دابه‌زینى به‌هاى لیره‌ى سوورى فشارێكى زۆره بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د.))
* چه‌ك چاره‌نوسى سووریا یه‌كلاى ده‌كاته‌وه
له وتارێكدا به ناونیشانى "چه‌ك چاره‌نوسى سووریا یه‌كلاى ده‌كاته‌وه" كه‌له رۆژنامه‌ى ئیندیپیٍندنت بڵاوى كردۆته‌وه، ئه‌یدریان هامیلتۆن نوسیوێتى:
((ئیتر ڕۆڵى دیبلۆماسی نه‌ماوه، ده‌بێت كێشه‌كان به چه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێـت، ئه‌گه‌ر ڕووسیاو چین ڤیتۆیان به كارنه‌هێنایه، بارودۆخ له سووریا ده‌گۆڕا، خه‌ڵك داواى ڕۆیشتنى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، ئه‌ویش چه‌كى قوورس له دژیان به‌كارده‌هیٍنێت، كه‌واته چه‌ك نه‌ك دیبلۆماسێت، كێشه‌ى سووریا یه‌كلاى ده‌كاته‌وه، ئه‌و دیبۆلماسێته‌ى ئێستا وڵاته مه‌زنه‌كان په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، وه‌ك سزا وایه و ڕێگاچاره‌یه‌كى لاوه‌كییه، به‌ڵام باشترین ڕێگاچاره یه‌كلاى كردنه‌وه‌ى كێشه‌كه‌یه به چه‌ك.))
* ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى سووریا هه‌میشه به هه‌ڵه دانانرێت
"ده‌ستێوه‌ردان له كاروبارى سووریا هه‌میشه به هه‌ڵه دانانرێت" ناونیشانی وتارێكه جۆناتان فریدلاند له رۆژنامه‌ى گاردیانی نووسیوه و تێیدا هاتووه:
((زۆر جار ده‌ستێوه‌ردان له نێو كاروبارى هه‌ندێ وڵات پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانێك كه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه ڕزگار بكرێن. ئه‌مڕۆش دۆخی سووریا بووه‌ته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه مافی هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته بپارێزێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك ڕووسیا و چین ڕێگه بۆ كوشت و كوشتار له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خۆش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی سووریا هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و خه‌ڵك به‌رده‌وام له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگ و كوشتندا بێت، ئه‌وا ده‌ستێوه‌ردان كارێكی زۆر پێویست ده‌بێت.))
* بڕیارى گه‌وره‌ى نیسكۆن سه‌باره‌ت به چین
"بڕیارى گه‌وره‌ى نیسكۆن سه‌باره‌ت به چین" ناونیشانی وتارێكه ده‌یڤید ئیگناتیوس له رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی نووسیوه و تێیدا هاتووه:
((ئه‌م مانگه چله‌مین ساڵیادی ڕووداوێكی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌كراوه، كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی هێنایه كایه‌وه كه بووه‌ته به‌شێك له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئێمه ئه‌ویش نیكسۆن بۆ چین ده‌چێت، ڕیچارد نیكسۆن ئه‌سته‌مه ببێته مۆدێڵێكی باش، چونكه ئه‌و سه‌رۆكێكی فێڵ باز بووه، كه به سیاسه‌ته‌كانی هانی زۆر كاری نایاسایی داوه. كه‌چی كه‌سێكی خاوه‌ن ستراتیژیه‌تێكی به‌هێز بووه، كه له ساڵی 1972 سه‌ردانی په‌كینی كرد و ڕووداوێكی مێژوویی تۆماركرد. له مێژویی ئه‌مڕۆی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدانی هه‌ندێ شتی چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌لایه‌ن سیاسه‌توانانه‌وه تاڕاده‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.))
* كاتێكی باش بۆ دووپاتكردنه‌وه له وه‌ستانی ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت
"كاتێكی باش بۆ دووپاتكردنه‌وه له وه‌ستانی ده‌سه‌ڵاتێكی تایبه‌ت" ناونیشانی وتارێكه محه‌مه‌د عه‌لى بیراند له رۆژنامه‌ى حوریه‌ت ده‌یلى نیوز نووسیویه‌تى و تێیدا هاتووه: ((به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كاروبارى ئایینی گه‌لێك پڕۆژه‌ى بۆ پاشه‌ڕۆژی توركیا هه‌یه. هه‌رچه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕاپۆرتێك كه ئاماژه به‌وه ده‌كات بیست هه‌زار نه‌خۆش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، كه ئه‌ندامێكی له‌شی وه‌ك گورچیله‌یان پێ ببه‌خشرێت، له كاتێكدا ده‌بینین ته‌نها سێ سه‌د و بیست به‌خشین له ساڵی ڕابردوو تۆماركراوه. بۆیه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه له وه‌رگرتنی ئه‌ندامێكی له‌شیان بێبه‌شن ده‌بێت چاوه‌ڕوانى مردن بكه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بیروبۆچوونێكی به‌ربڵاو هه‌یه كه وه‌رگرتن و چاندنی هه‌ندێ ئه‌ندامی له‌ش له كه‌سێكی دیكه‌وه دژى ئایینه.))
* هۆرمۆنى خۆشه‌ویستى ترسى دایكان كه‌م ده‌كاته‌وه لایۆ ساینس : ((توێژه‌ران توانییان ئه‌و حاڵه‌ته‌ى كه ده‌بێته هۆى ئه‌وه دایكان له بارودۆخه مه‌ترسییه‌داره‌كان، كه‌متر هه‌ست به ترس بكه‌ن بدۆزنه‌وه. تویژه‌رانى زانكۆى لۆزان له سویسرا رایانگه‌یاند، كه مێشك به خێرایی هۆرمۆنى خۆشه‌ویستى یا " ئۆكسیتۆسین" ده‌گه‌ێنێته ناوچه نیازمه‌نده‌كانى مێشك تا دایك بتوانێت پارێزگارى له منداڵه‌كه‌ى بكات. هۆرمۆنى "ئۆكسیتۆسین" یا هۆرمۆنى خۆشه‌ویستى له‌گه‌ڵ له دایكبوونى منداڵ، له ناو جه‌سته‌یی دایك به ڕێژه‌یه‌كى فراوان به‌رهه‌م دێت.))
له به‌شێكى تر‌ى ئه‌م راپۆرته زانستیه‌دا هاتووه:
((توێژه‌ران دواى ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه له سه‌ر مشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت، كه هۆرمۆنى " ئۆكسیتۆسین" دواى ئه‌وه‌ى چوونه چه‌ند به‌شێك له مێشك ده‌بێته هۆى كۆنترۆڵكردنى ترس، ئه‌و ناوچانه‌ى مێشك به "ئامیگدالا" ناسراون كه پێكهاتوون له چه‌ند خانه‌یه‌كى تایبه‌ت هاوشێوه‌ى ڕێگاسه‌ره‌كییه‌كانى خانه‌كانى مێشك. به ووته‌ى توێژه‌ران، ئه‌و ده‌ستكه‌وته زانستیانه ده‌توانێت به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى و ده‌رمانى " ئۆتیسم و دڵه‌ڕاوكێ و ترس" به‌كار بهێنرێت. شایانى ئاماژه پێدانه، هۆرمۆنى " ئۆكسیتۆسین" له به‌شى " هیپۆتالامۆس" ى مێشك به‌رهه‌م دێت و ده‌چێته ناو ڕێره‌وى خوێنه‌وه . ئه‌و بابه‌ته ببووه هۆى ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر زانایان به سه‌ر لێ شێواویی بمێنه‌وه، چونكه ئه‌و به‌ربه‌سته خۆینیه‌كان له مێشكدا، ڕێگایان له چوونى " ئۆكسیتۆسین" بۆ ناو مێشك ده‌گرت.))
|
|
|
|