|
گۆشه‌ی دیدى ڕۆژنامه 17/03/2012 شه‌ممه |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
17 آذار, 2012
|
|
KTV ...
* خواستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه
له رۆژنامه‌ى هه‌ولێردا بابه‌تێكى عوسمان عه‌لی وه‌یسی، به ناونیشانی"خواستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌یه" بلاوكراوه‌ته‌وه، كه‌له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه: (( ئه‌و سێكته‌ره سه‌ره‌كیانه‌ی كه ڕاپۆرتی لیژنه‌ی چاكسازیی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به خۆیه‌وه گرتووه، به‌شێكی هه‌ره سه‌ره‌كیی گه‌نده‌ڵی و ئابووری و دارایین له هه‌رێمی كوردستاندا. له ڕووی یاساییه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌رزترین ده‌سته‌ڵاتی ڕاپه‌ڕاندنی هه‌یه و له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ر بۆیه له خه‌م و خواسته‌كانی خه‌ڵك به‌رپرسه و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ به‌دواداچوونی پرسه سه‌ره‌كی و هه‌نووكه‌ییه‌كان. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، له پاڵ ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ڕۆڵی بێوێنه‌ی له ڕاگرتنی سه‌نته‌ری سه‌قامگیری و ته‌بایی ناوخۆ و هه‌یبه‌تی حوكمڕانیی كوردیدا بینیوه.))
له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه:
(( له ئه‌مڕۆشدا كه به هۆی گرفتی واقیعی كوردستان له كاری داواكاری گشتی و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانی وه‌ك ده‌ستپاكی و كێشه‌ی دووئیداره‌یی و گرفت و نائه‌كتیڤیی دیوانی چاودێریی دارایی و خراپ به‌كارهێنانی یاساكانی وه‌ك وه‌به‌رهێنان و نه‌وت و غاز و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كه‌وتنه‌وه‌ی جێكه‌وتی سلبی له تێكه‌ڵكردنی بازاڕ و سیاسه‌ت و ته‌نده‌رو بازرگانی و .. هتد، ئه‌م هه‌نگاوه پڕاكتیكییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌نگاوێكی گه‌وره و سیسته‌ماتیكی گرنگه بۆ ڕێكخستنی بواری هه‌ره گرنگی حوكمڕانی له هه‌ردوو لایه‌نی كارگێڕی و ئابووریدا، له لایه‌كی دیكه‌وه پردی متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌سته‌ڵاتی كوردی تۆكمه‌تر ده‌كات و متمانه‌ی سیاسی به‌هێز ده‌كات.))
* له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین ؟
له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى خه‌باتدا عه‌لى كه‌ریم وتوێتى :
(( یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه هه‌مانه مافی مرۆڤ نه‌بۆته كولتوور، له‌ناو خه‌ڵكدا نه‌بۆته ئه‌خلاق. له سه‌رده‌مێكدا مافی مرۆڤ وه‌كو عورفێك بووه، دوایی مافه‌كانی مرۆڤ چوونه ناو ئایینه ئاسمانییه‌كانه‌وه دواجار خراونه‌ته ناو ده‌ستوری وڵاتانه‌وه، چوونه ناو رێككه‌وتننامه‌ی نیوده‌وڵه‌تییه‌كان. دام و ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تیان بۆ دروست كراوه، ئێمه له كوردستان هه‌موومان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شێكین له پێشێلكارییه‌كان یان له به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مین، بۆیه ده‌بێ هه‌موومان له كوردستان ببینه به‌شێك له چاره‌سه‌رییه‌كان، مانای ئه‌وه‌ش نییه مه‌سئولیه‌ت بزر بكه‌ین)).
* جه‌ژنا نه‌ورۆز پیرۆز به
سوئاد بۆزكوش، د رۆژناما یه‌نی ئۆزگور پۆلیتیكا ده مژاره‌ك ل دۆر مافێ مرۆڤان ژ بۆ گه‌لێ كورد نڤیساندییه و تێده دبێژه:
(( دیرۆكا كۆمارا تركیێ بێتر ب رێڤه‌به‌ریا له‌شكه‌ری و كوده‌تایان ده‌رباس بوویه. د ناڤبه‌را وان چاخان ده دیمه‌ن چا‌وا به ب مستا ئاسن هاتیه برێڤه‌برن. ناڤه‌رۆكا ڤێ رێڤه‌به‌ریێ د مێژیێ مه ده وه‌ك هێزه‌كه چه‌كوچ ب ئایدۆلۆژیا یه‌ك نه‌ته‌وه، یه‌ك ده‌وله‌ت، یه‌ك زمان، یه‌ك ئۆل و یه‌ك مه‌زهه‌بی بوویه. ژبۆ كو ئه‌ڤ ئایدۆلۆژیه سه‌ربكه‌ڤه هه‌موو رێ هاتینه جه‌رباندن و ئه‌ڤ یه‌ك حه‌لال هاتینه دیتن. درووشمێن یه‌كپارچه‌یی، یه‌كگرتیا نه‌ته‌وی و وه‌كهه‌ڤی شه‌ڤ و رۆژ هتینه دۆماندن. هه‌رچه‌نده ئه‌ڤ یه‌ك هن جاران به‌روه‌خت سه‌ركه‌فتن ب ده‌ست ئانیبه ژی، تو جاران نكاریه راستیێن هه‌یی بگوهه‌ره.)) نڤیسكار د به‌رده‌واما مژارا خوه ده دبێژه:
(( نژادپه‌ره‌ستیا سه‌روه‌ری یا ژ بۆ دۆماندنا ده‌ستهلاتداریێ خوین رێتیه، جینایه‌ت بكار ئانیه و كۆمكوژی كریه، ته‌ڤی ڤێ یه‌كێ نكاریه گه‌ل بچه‌وسینه. هه‌رچه‌نده گه‌لێ كورد به‌ده‌لێن گران دابن و مافێن وان هاتبن بنپێ كرن ژی، د ئه‌نجام ده سه‌روه‌ریا وان تێك بریه. ئیرۆ نه ته‌نێ گه‌لێ كورد، هه‌موو كه‌سێن ژ ئالیێ ده‌ستهلاتداریێ هاتینه بنپێكرن ژ بۆ ئازادی و وه‌كهه‌ڤیێ رادبن ل سه‌ر لنگان. گه‌لێ كورد و دۆستێن كوردان ب ڤێ یه‌كێ پێشوازیا جه‌ژنا نه‌ورۆزا 2012 دكن. ئه‌و نه‌ورۆزا نه ته‌نێ پێڤاژۆیه‌كه پیرۆزباهیێ یه، دهه‌مان ده‌م ده پێڤاژۆیه‌كه هیڤیێن مه‌زنه. گه‌لێ كورد، ل ده‌ه سالێن داویێ ب تێكۆشینا قه‌هره‌مانه‌نه به‌رخوه‌دانا زولمێ كرنه و ئازادیێن خوه ب جان و خوین ده‌ست خستنه. پیرۆزباهیێن جه‌ژنا نه‌ورۆزێ ب درووشمێ "یان ئازادی یان ئازادی" ڤه دكن. نه‌چارن ڤێ راستیێ قه‌بوول بكن. گه‌لۆ ما كوردستان دڤێ جیهانێ ده نینه، گه‌لۆ ما گه‌لێ كورد دڤێ جیهانێ ده ناژیت؟ ڤێ ده‌مێ پێدڤیه داد و مافێ مرۆڤان یێ جیهانێ ژبۆ كوردستانێ ژی هه‌به. جه‌ژنا نه‌ورۆز پێرۆز به.))
* عێراق و فیدرالیزم
له بابه‌تێكی ماڵپه‌رى بی بی سی به‌ناونیشانی " عێراق و فیدرالیزم " ئاماژه به‌وه دراوه كه:
((ده‌ستووری عێراق رێگه‌ى به دامه‌زراندنی هه‌رێمی فیدراڵ داوه، چونكه به سیستمی ناوه‌ندی ناكرێت حوكمی عێراق بكرێت. ده‌سه‌ڵاتى ئێستا له ده‌ستی شیعه‌كاندایه و سوونه‌كان په‌راوێزخراون بۆیه ئێستا سوونه‌كانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه حكوومه‌تى عێراق به سیستمی ناوه‌ندی به‌ڕێوه ناچێت و باشترین چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و وڵاته فیدراڵیزمه. ناكۆكییه سیاسییه‌كانى نێوان كوتله سیاسییه‌كان هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراون و ئاستی توندوتیژى هێشتا به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر ده‌ڕوات )).
* دێوه دوژمنه سیاسییه‌كان عێراق
"دێوه دوژمنه سیاسییه‌كان عێراق" ناونیشانی وتارێكه محه‌مه‌د ئاكێف جه‌ماڵ له رۆژنامه‌ی گوڵف نیۆزی نووسیوه و تێیدا هاتووه:
(( گه‌ڵێك پرسن له عێراق هه‌ن كه ناتوانرێن وا به‌ئاسانی پشتگوێ بخرێن چونكه خاڵی كلیلین بۆ خه‌ونی پاشه‌رۆژى ئه‌و وڵاته. هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م پرسانه گرنگن كاتێك باس له ده‌رفه‌ته‌كانی پێشكه‌وتنی ئه‌م وڵاته دواى چه‌ندین ده‌یه له شه‌ڕ و گه‌مارۆی ئابووری و داگیركردنه‌وه ده‌كرێت. لێره‌دا چه‌ندین پرسیار دێنه پێش: ئایا كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌و مانایه دێت كه واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بووه كه له شه‌ڕی ئازادسازی عێراقی به‌ده‌ستی هێناوه؟))
له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه: (( ئایا عێراق ده‌توانێت له‌م ته‌نگوچه‌ڵه‌مانه ڕزگاری بێت كه له رژێمه پێشووه‌كه‌یه‌وه وه‌ك میرات بۆی ماوه‌ته‌وه؟ ئایا عێراق ده‌توانێت له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ببێته وڵاتێكی دیمۆكرات و نموونه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه؟ به‌كورتی، خه‌سڵه‌ته گشتییه‌كانی نه‌خشه‌ى سیاسی عێراق هه‌ر له قۆناغی گواستنه‌وه‌ى حكوومه‌ت له ئیبراهیم جه‌عفه‌رییه‌وه له 2005 بۆ مالیكی هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.))
* ئه‌مه‌ریكا له ناردنی یارمه‌تی ئێرانی له عێراق بۆ سووریا نیگه‌رانه
"ئه‌مه‌ریكا له ناردنی یارمه‌تی ئێرانی له عێراق بۆ سووریا نیگه‌رانه" ناونیشانی وتارێكه له رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستار بڵاوبووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: (( ئه‌مه‌ریكا دڵگرانه له ره‌وانه‌كردنی فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگری ئێران له عێراقه‌وه بۆ سووریا چونكه ره‌نگه ئه‌م باره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌خۆ بگرێت كه له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنرێت.))
(( بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ عێراق تاوتوێ بكات چونكه واشنتۆن پێی وایه كه ناردنی هه‌ر جۆره چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی ئێران یان بابه‌تی له‌م جۆره بۆ هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌وا به پێشێڵكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه نوورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌مه كردۆته‌وه كه ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له عێراقه‌وه ره‌وانه‌ی سووریا كراون ، كۆمه‌كی مرۆیین.))
* پێیه سارده‌كانی پێنتاگۆن له سووریا
"پێیه سارده‌كانی پێنتاگۆن له سووریا" ناونیشانی وتارێكه ماكس بووت له رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستی نووسیوه و تێیدا هاتووه: (( كارێكی ئاسانه كاتێك پێنتاگۆن–وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دژى ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بێت له سووریا چونكه ئه‌مه كارێكی سه‌خته.له نه‌وه‌ده‌كانی ساڵی هه‌زار و نۆ سه‌د و نه‌وه‌د گوێبیستی ئه‌و بابه‌ته بووین سه‌باره‌ت به بۆسنیا و كۆسۆڤۆ، هه‌روه‌ها ساڵی رابردوو ده‌رباره‌ى لیبیا هه‌ڵوێست و كاره‌كانیان دیار و به‌رچاو بوون و ته‌نانه‌ت ئێستا هه‌مان هه‌نگاوه‌كان له‌مه‌ڕ سووریا ده‌بیستین.)) له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه:
به‌رپرسێكی پایه‌به‌رز له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پێى وایه واشینتۆن ناخوازێت ئۆپۆزسیۆنی سووریا پڕچه‌ك بكات كه هێشتا خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر و یه‌كگرتوو نییه.هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا، سووریا به‌ره‌و شه‌ڕێكی ناوخۆیی ئاڕاسته ده‌كات كه ئه‌و كاتیش ده‌بێت چاوه‌ڕوانی پێكدادان له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا بین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى له به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سووریا ناكات.))
* نائارامییه‌كانی سووریا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر لوبنان
له بابه‌تێكی گۆڤارى ئیكۆنۆمیست به‌ناونیشانی " نائارامییه‌كانی سووریا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر لوبنان " هاتووه :
(( قه‌یرانی سووریا كاریگه‌رى زۆری كردۆته سه‌ر لوبنان.هێشتا خۆشه‌ویستی نێوان عه‌له‌وییه شیعه‌كانی لوبنان و ناوچه سوونه‌نشینه‌كانی ته‌رابلوس دووه‌م شاری هه‌ره گه‌وره‌ى لوبنان كۆتایی نه‌هاتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م شوێنه كه به ئۆتۆمبێله‌وه ته‌نها نیوكات له سنووره نائارامه‌كانی سووریاوه دووره ، شه‌پۆڵێكی توندوتیژى به‌خۆیه‌وه بینیوه. له لوبنان ژماره‌ى عه‌له‌وییه شیعه‌كان له چاو ژماره‌یان له سووریا كه‌متره. سوونه‌كانی لوبنان زۆر جار له‌گه‌ڵ شیعه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ى سووریا ململانێ ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ناخوازن شه‌ڕی سووریا بێته نێو وڵاته‌كه‌یان و كاریگه‌رى بكاته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌یان )).
* ئایا ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی عێراق – كوێت هه‌یه ؟
ئایا ئاسۆیه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی عێراق – كوێت هه‌یه ؟ " ناونیشانی وتارێكه ئه‌لیس فۆدهام له رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستی نووسیوه و تێیدا هاتووه : (( سه‌ركرده عێراقییه‌كان رایانگه‌یاندوه كه ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كوێت سه‌باره‌ت به ناكۆكییه درێژخایه‌نه‌كانی نێوانیان، خه‌ریكه به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه له نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌نگاو ده‌نێت، به‌تایبه‌تی كه به‌غدا خوی بۆ لوتكه‌ى عه‌ره‌بی ئاماده ده‌كات. به پێی رێكه‌وتنی نێوان عێراق – كوێت پێویسته عێراق سێ سه‌د ملیۆن دۆلار بداته حكوومه‌تى كوێت و به‌بڕی دوو سه‌د ملیۆن دۆلار سه‌رمایه‌گوزاری له كۆمپانیایه‌كی عێراقی – كوێتی بكات، بۆ ئه‌وه‌ى پرسی هێڵی ئاسمانی كوێت چاره‌سه‌ر بكات كه عێراق نزیكه‌ى یه‌ك ملیارد و دوو سه‌د ملیۆن دۆلار قه‌رزداری كوێته)).
* به‌رهه‌مێن خومالی یان بیانی
هـیڤی به‌رواری، مژاره‌ك بناڤنیشانێ" به‌رهه‌مێن خومالی یان بیانی" د رۆژناما ئه‌ڤرۆ ده وه‌شاندییه و تێده دبێژه:
(( جڤاكا كشت و كالی ئه‌و جڤاكه یا ژیانا وێ لسه‌ر به‌رهه‌مێن كشتوكالی هاتبیت ئاڤاكرن، وه‌ك راستیه‌ك دیروكی ئا‌ڤ و هه‌وا و خوه‌زایا ئه‌ردنیگاریا كوردستانا مه‌زن هه‌موو ژبو كشتولێ پر سه‌ركه‌فتیه، له‌ورا یه‌كه‌مین شارستانیه‌ت لجیهانێ لسه‌ر بنگه‌هێ كشتوكالی ل سه‌ر خاكا مه هاتیه مه‌شاندن. شاره‌زایی و ئه‌زمونا ژیانا گه‌لێ كورد هایا وان ژ هه‌موو وه‌رزێن سالێ هه‌بوو، كو ل وه‌رزێ بهار، هاڤین و پائیزان هزرا زڤستانا درێژ دكر كو پێویستی پێ نه‌بیت. لێ نها پرسا من ئه‌وه، ئایا ئه‌و به‌رهه‌مێن دهه‌موو قوناغێن ژیانێ دا جڤاكا مه ژمرنێ رزگار كرین ل كونه؟ هه‌نه یان نا، گه‌ر نه‌بن چما نینن، ئایا به‌رهه‌مێن وه‌ڵاتێن ده‌ردور بسودترن، یان به‌رهه‌مێن مه مفا تێدا نینه؟)) نڤیسكار د به‌رده‌وامیا مژارا خوه ده دبێژه:
(( خه‌لكێ مه‌یێ جاران چالاك و زیره‌ك، نها بوویه ئه‌فه‌ندی و ژخوه‌ناگریت جاردن ببیت هه‌ڤالێ وێ ئاخا پیر‌وز یا ئه‌م هه‌موو ببه‌رهه‌مێن وێ مه‌زن بووین و ژبو شوڕه‌شێن مه بووینه سوته‌مه‌نی و هێز؟ نها ماستێ تور‌كان و سه‌وزه‌یێ ئیرانێ و وه‌ڵاتێن عه‌ره‌بی ب نرخ تره ژ به‌رهه‌مێن گوندێن مه‌یێن لبه‌ر كانی و كه‌ڤیین به‌فرێ، به‌رهه‌مێن وێ ئاخا پاقژو پیر‌وز، ئه‌رێ سه‌ده‌مێ وێ نه ته‌مبه‌ڵی و ڵاوازبونا هزرا تاكێ جڤاكا مه‌یه؟ ئایا گونه‌ها هه‌ری مه‌زن نه بو ده‌سهه‌ڵاتێ یه، چاخێ ئالیكاری یا مادی و ته‌كنیكی یا جوتیارێ كورد نه‌كه‌ت، دیسان برێیا سه‌مینار و خوله‌یێن جوربه‌جور به‌رێ تاكێ كورد نه‌ده‌ت ئاڤاكرنا گوندان، داكو به‌رهه‌مێن وی بێن كڕین شونا یێن وه‌ڵاتێن دن، بلا هه‌رتم هێزا مه‌یا ئابووری ژ خاكا مه‌یا پیر‌وز بیت.))
* ده‌رمانه‌كێ نوو بۆ چاره‌سه‌رییا چه‌نجه‌شێرا خوینێ
(( ل ڤێ داویێ ده‌رمانه‌كێ نوو ژبۆ چاره‌سه‌رییا نه‌خۆشییا لۆكیمیایێ هاتیه ڤه‌دیتن، و نۆشدار د وێ باوه‌ریێ دانه كو نه‌خۆشییا لۆكیمیایێ ب ته‌مامی بهێته چاره‌سه‌ركرن و نه‌خۆش ژێ رزگار ببن، دڤی بیاڤی ده ڤه‌كۆله‌رێن زانستی ل زانكۆیا كامبریج ل به‌ریتانیا راستییا وێ چه‌ندێ دیاركر كو ئه‌ڤ ده‌رمانه دكاره ببه ئاسته‌نگ د رێیا وه‌رارا نه‌خۆشییا لۆكیمیایێ لجه‌م زارۆ‌كان، د پلان دایه د هه‌یامێ ساله‌كێ ده ئه‌ڤ ده‌رمانه ل سه‌ر مرۆڤان بهێته تاقیكرن داكو بزانن تا چ راده دكاره چاره‌سه‌رییا نه‌خۆشییا لۆكیمیایێ بكه.)) د به‌رده‌وامیا مژارێ دا هاتیه:
(( ب راستی نه‌خۆشیا لۆكیمیا دهێته هه‌ژمارتن ئێك ژ نه‌خۆشیێن ئه‌نجه‌شێرێ، ژ ئه‌نجامێ جینه‌كێ نه‌یێ نۆرمال په‌یدا دبیت و دبیته ئه‌گه‌رێ زێده‌بوونا خرۆكێن خوینێ یێن سپی ب رێژه‌یه‌كا زۆر و نه‌شێن ب دروستی كارێ خۆ بكه‌ن و دبنه سه‌ده‌مێ تێكدانا خانه‌یێن له‌شێ ب ئاوایه‌كێ گشتی، لێ ئه‌ڤ ده‌رمانێ نوو یێ ب "I.P.T 151"هاتیه ناسین، رێ ل كارێ ئه‌ڤێ جینێ نه‌یێ نۆرمال دگریت و ناهێلیت خرۆكێن سپی یێن په‌نجه‌شێرێ دناڤ خوینێ ده په‌یدا ببن.))
* دوكه‌لى ئۆتۆمۆبیل، مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ بۆ 6 كاتژمێر زۆرتر ده‌كات
بی بی سى نیوز : (( توێژه‌ران رایانگه‌یاند، چوونه ژێر كاریگه‌رى دوكه‌ڵى ناو ترافیك، مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ بۆ 6 كاتژمێر زیاتر ده‌كات. پسپۆرانى بریتانی رایانگه‌یاند، هه‌ناسه‌كێشان له ناو دوكه‌ڵى ئۆتومۆبیله‌كان و ترافیك ، ده‌بێته هۆى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ. توێژه‌ران رایانگه‌یاند، مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ، له ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له ژێر كاریگه‌رى دوكه‌لى ئۆتۆمۆبێل دان به تا ماوه‌ى 6 كاتژمێر ده‌مێنته‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌و مه‌ترسییه كه‌م ده‌بێـته‌وه)). ((توێژه‌ران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، پیسبوونى كه‌ش وهه‌وا، ئه‌گه‌رى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ زۆر و خێرا ده‌كات. توێژه‌ران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند، به‌رده‌وام كه‌وتنه ژێر دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیل بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ زیانبه‌خشه وته‌مه‌نى مرۆڤ به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌م ده‌كاته‌وه. له‌و روه‌وه پێوسته خه‌ڵكى ئه‌وه‌نده‌ى پێیان ده‌كرێت خۆیان له كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رى دوكه‌ڵى ئۆتۆمۆبیل و ناو ترافیك به دوور بگرن.))
|
|
|
|