|
دیدى ڕۆژنامه 28/03/2012 |
|
|

|
kurdistantv@kurdistantv.net
28 آذار, 2012
|
|
KTV ...
* سه‌رۆكی كوردستان: گه‌لی كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناكات له حوكمێكی دیكتاتۆریدا بژێت
ده‌قی دیمانه‌ی كه‌نالی ئه‌ل شه‌رقیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستان له رۆژنامه‌ی خه‌باتدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه:
(( ئه‌وه‌ی له‌دژی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ییمان بوه‌ستێ هاوپه‌یمانی ئێمه نییه، من به‌هاوپه‌یمانی نازانم ئه‌مه مافێكی ئاساییه و هاودژانی ئه‌و مافه یه‌ك خاڵی شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵیاندا كۆمان ناكاته‌وه. سوپای ئێراق وه‌كو نه‌وت و غاز وایه موڵكی هه‌موو ئێراقه و ده‌بێ به‌بنه‌مای ڕاسته‌قینه‌ی و به‌كولتوورێكی تازه‌ی نیشتیمانییه‌وه بونیادبنرێت بۆ به‌رگریكردن له نیشتیمان و نابێ تێكه‌ڵی پرسه نێوخۆییه‌كان بكرێت. ئێستا سوپا له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌لا بۆ یه‌ك كه‌س بونیاد ده‌نرێته‌وه ئه‌مه‌ش كاره‌ساته. شه‌راكه‌ت له حكوومه‌ت هه‌ر ئه‌وه نییه وه‌زیرێك له حكوومه‌ت هه‌بێت وه‌كو كارتۆن له سه‌ر كورسی دانیشتبێ، شه‌راكه‌ت واتا له بڕیار، پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور، گه‌راندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ داموده‌زگای ده‌وڵه‌ت چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.))
له به‌شێكی تری ئه‌م دیمانه‌ی كه‌ناڵی ئه‌ل شه‌رقیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستاندا هاتووه: (( حكوومه‌تی تازه سه‌فقه‌یه‌ك بوو له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا و له‌ته‌وافوق پێكهێنرا واتا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌شكرا و پێویستیش بوو هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌و ڕێككه‌وتنانه‌وه پابه‌ند بن. هه‌موو گریبه‌سته‌كان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئێراق و هه‌موو دام‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دانراوه، به‌ڵام ئامانجی ڕاسه‌قینه لێره‌دا وه‌ستانه له دژی پێشكه‌وتنی كوردستان كه ئه‌مه به‌دیدی من كاریگه‌ریی له ئه‌نفال كه‌متر نییه. ئه‌وه‌ی له كوردستاندا هه‌یه له ئه‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی سه‌ده‌ها هه‌زار كه‌س بووه و منه‌ت نییه له‌هیچ كه‌سێكه‌وه، گه‌لی كورد خۆی یه‌كبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی له‌گه‌ڵ برایانی عه‌ره‌بی له ئێراقدا هه‌ڵبژارد پێویسته كورد به‌و بنه‌مایه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.))
هه‌ر له به‌شێكی تری ئه‌م دیمانه‌ی كه‌ناڵی ئه‌ل شه‌رقیه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوردستاندا هاتووه: (( ئه‌وه‌ی بینیمان هه‌ر كه‌سێكی تاوانبار به هه‌ق یان به ناهه‌ق وه‌لای خۆی بۆ سه‌ركرده‌ی گشتیی هێزی چه‌كدار نیشانبدات ده‌بێته كه‌سێكی بێ‌تاوان و تێكۆشه‌ر، كه‌سێكی بێ‌تاوانیش به یه‌ك نووكه قه‌ڵه‌م و به‌فه‌رمانی قائیدی ئه‌علا ده‌كرێته تاوانبار و بكوژ بۆیه به‌ڕاستی هیچ متمانه‌م به ده‌زگای قه‌زایی نه‌ماوه.))
* به‌كردار"ـكردنی هێڵه گشتییه‌كانی چاكسازی هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت
له رۆژنامه‌ی هه‌ولێردا دانا وه‌هبی بایه‌تێكى به ناونیشانی "به‌كردار"ـكردنی هێڵه گشتییه‌كانی چاكسازی هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێت" نووسیوه كه له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه:
(( ڕۆژنامه‌نووسان، چاودێران و په‌رله‌مانتاران، سه‌رنج و پێشنیازی خۆیان بۆ پڕۆژه‌كه‌ی هه‌رێم هه‌یه و هه‌نگاوه‌كان به‌رز ده‌نرخێنن. په‌رله‌مانتاری لیستی كوردستانی سالار مه‌حموود له‌م باره‌یه‌وه گوتی: "كاركردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له ئاستێكدا بێت كه ڕه‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم كۆده‌نگی له‌سه‌ر بكرێت و دواتر بكرێته بنه‌مایه‌ك بۆ هه‌موو پرۆسه‌كانی كۆده‌نگیی سیاسی و ڕێكخراوه‌یی و ئیداریی.)) رۆژنامه‌نووس عه‌داله‌ت عه‌بده‌ڵڵا له‌م باره‌یه‌وه گوتی: (( ده‌بوو له پڕۆژه‌كه‌دا باسی ئه‌وه بكرایه كه "كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی بۆ چاكسازی" له ئاستی هه‌رێمدا بكرایه و له ئاستی پارێزگاكانیشدا به كۆنفرانس چه‌ندین ڕاسپارده‌ی بۆ ئاماده بكرایه، تا دواجار وه‌ك پرَۆژه‌یه‌ك بیانخستنایه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.)) هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس كه‌مال ڕه‌ئووف گوتی: (( ئه‌و جومگه‌نه‌ی كه پڕۆژه‌كه باسی كردوون، زۆر هه‌ستیارن و كۆی پێشنیاز و پرۆژه‌كانی میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزسیۆنیشی تێدایه كه چه‌ند ساڵێكه ده‌خرێنه ڕوو.))
* كۆبونه‌وه‌ى لوتكه له به‌غدا
له ژێر ناونیشانى مه‌یدانبازییه‌كانى به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ى لوتكه له‌به‌غدا، له رۆژنامه‌ى ئیتیحادى ئیماراتیدا ، ئه‌حمه‌د یوسف ئه‌حمه‌د نوسیوێتى:
(( له‌به‌رده‌م كۆبونه‌وه‌ى بالاى سه‌رانى عه‌ره‌ب له به‌غدا، مه‌یدانبازى زۆر هه‌یه، له پێشیانه‌وه ئاماده‌نه‌بوونى زۆربه‌ى پادشا و سه‌رۆكى ولاتانى عه‌ره‌به، راسته به‌غدا به‌و پایته‌خته هه‌ڵبژێردرا كه كۆبونه‌وه‌ى بالاى ولاتانى عه‌ره‌بى لێ ببه‌سترێت، به‌لام ئه‌مڕۆ چه‌ند رۆژێك پێش ده‌سپێكردنى كۆبونه‌وه‌ى لوتكه ده‌بینین به‌غدا بۆته زیندانێكى گه‌وره بۆ دانیشتوانی،))
(( به‌تایبه‌ت بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت به فه‌رمانبه‌ران دراوه، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى تر‌ى به‌غدا به‌رده‌وام داوا و تكا له سه‌رۆكى ولاتانى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن كه ئاماده‌بن و به‌غدا سه‌قامگیر و ئارامه، به‌لام ئه‌و ژماره كه‌مه‌ى كه ئاماده‌ش ده‌بن سه‌رله‌به‌یانى ده‌گه‌ن و لاى ئێواره هه‌ركه به‌یاننامه‌ى كۆتایى خوێنرایه‌وه به‌غدا به‌جێده‌هێڵن))
* ئه‌گه‌رێ په‌یدابوونا سێ ده‌وله‌تان ل ئیراقێ نێزیك بوویه
جه‌واد بۆڵانی، دوماهی وه‌زیرێ ناڤخوویێ ئیراقێ و یه‌ك ژ سه‌ركردێن لیستا ئیراقییه تایبه‌ت بۆ رۆژناما ئه‌ڤرۆ به‌حسێ مه‌ترسیا پارچه پارچه بوونا ئیراقێ بۆ سێ ده‌وله‌تان دكه و دبێژه : (( پارچه پارچه بوونا ئیراقێ بۆ سێ ده‌وله‌تێن كوردی و شیعه و سوونی هه‌ر ژ ده‌ستپێكا پێشنیازا جۆ بایدن سیناتورێ ئه‌مریكی بوویه، كو نها جێگرێ سه‌رۆكێ ویلایه‌تێن یه‌كگرتیێن ئه‌مریكی یه و نه‌بوونا باوه‌ریێ د ناڤبه‌را ئالیێن سیاسی وه‌كی جه‌واد بۆلانی به‌حس دكه، مه‌زنترین كێشه‌یه به‌رامبه‌ری ئالیێن سیاسی و ئه‌ڤه‌ژی خوویادبه رۆژ بۆ رۆژێ ناكوكی دناڤبه‌را وان‌دا كویرتربن و چیتر نه‌شێن پێك ڤه بژین و ئیراق ب سه‌ر سێ ده‌وله‌تان بهێته پارچه پارچه‌كرن. ))
جه‌واد بۆلانی ب ئه‌شكه‌ره‌یی و بۆ جارا یه‌كێ وه‌كی به‌رپرسه‌كێ پایه بلندێ ئیراقێ دانپێدان ب مه‌ترسیا پارچه‌كرنا ئیراقێ كر كو نێزیك بوویه و چه‌ند خالان روندكه‌ت كو هه‌كه ئه‌ڤ مه‌رجه ل ئیراقێ په‌یدا نه‌بن دێ دورستكرنا سێ ده‌وله‌تان هێته روودان. (( بۆلانی دبێژه:"یه‌كه‌م، پێگیریا ب بجهئینانا دستوورێ ئیراقێ یه، ل گۆر وی د‌ستووری ئیراق وه‌كی ده‌وله‌ته‌كا فیدرالی سیاسی دیموكراتی هاتیه نیاسین و سیاسه‌تا تێدا ژی ل گۆر بنه‌مایێ هه‌ڤپشكی یا نیشتیمانی دبه، پشككرنا ده‌ستهه‌لاتێ و سامانێ وه‌لاتی ب هه‌ڤسه‌نگی د ناڤبه‌را هكوومه‌تا ناڤه‌ندی و هه‌رێم و پارێزگه‌هان ده، یا دویێ، راده‌ستكرنا ده‌ستهه‌لاتێ ب ره‌نگه‌كێ دیمۆكراتی و ئه‌ڤه گه‌له‌ك یا گرنگه بۆ مانا یه‌ك پارچه‌یا ئیراقێ، یا سیێ، سیسته‌مێ حوكمرانیا ئیراقێ مه‌ده‌نی به، یا چوارێ، ئیراق یا پاراستی به ژ دستێوه‌ردانێن ده‌ره‌كی". بۆلانی راگه‌هاند: "هه‌كه ئه‌م شیاین ڤان چوار خالان ب ته‌مامی په‌یره‌و بكه‌ین، ئه‌ڤه ئیراق دێ مینه یه‌ك پارچه، لێ هه‌كه په‌یدابوونا ڤان خالان نه‌به و ئالیێن سیاسی نه‌شێن به‌رجه‌سته بكن، وی ده‌می زه‌نگا مه‌ترسیا پارچه‌كرنا ئیراقێ ل سه‌ر سێ ده‌وله‌تان دێ هێته مه‌یدانێ.))
* كێشه‌كه له‌عێراقه نه‌ك له كۆبونه‌وه‌ى بالاى عه‌ره‌ب
له رۆژنامه‌ى ره‌ئیى كوه‌یتیدا، خه‌یرولا خه‌یرولا، به‌ناونیشانى كێشه‌كه له عێراقه نه‌ك له كۆبونه‌وه‌ى بالاى ولاتانى عه‌ره‌ب، وتارێكى نوسیوه كه‌له چه‌ند به‌شێكیدا هاتووه:
(( كامه عێراقه وا میواندارى كۆبونه‌وه‌ى بالاى ولاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات؟ راسته بڕیاردان له‌وه‌ى كۆبونه‌وه‌ى بالاى سه‌رانى عه‌ره‌ب له به‌غدا، ئاره‌زووى ئه‌ندامانى كۆمارى عه‌ره‌بییه بۆ چاككردنه‌وه‌ى پردى په‌یوه‌ست بونه‌وه به عێراقه‌وه، به‌لام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه ئیتر كاتى ئه‌و هاتووه باس‌وخواس له عێراقێكى نوێ بكه‌ین دور له‌و عێراقه‌ى كه سه‌دامى دیكتاتۆر به جێیهێشت،))
(( ده‌بێت راشكاوانه بڵێین، هێشتا عێراق بۆخۆى كێشه‌یه، جا ئیتر له به‌غداى پایته‌ختیدا كۆبونه‌وه‌ى بالا ببه‌سترێت یانا، پاش نۆ ساڵ هێشتا عێراق كێشه‌یه‌و هێشتا له حاڵه‌تى ژانگرتندایه، هێشتا بومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ره‌تادایه، هێشتا له به‌غدا یه‌كێك هه‌یه هه‌وڵ ده‌دات ببێته سه‌دامێكى دیكه، به‌لام به رێگه‌یه‌كى جیاواز‌و به سه‌رپۆشێكى دیكه‌وه، له‌و هه‌وڵه‌یدا پشتى به دوو كۆڵه‌گه به‌ستووه، یه‌كه‌میان غه‌ریزه مه‌زهه‌بیه‌كان و دووه‌میان پشتیوانى ئێرانه، ئیتر كامه عێراقه وا میواندارى كۆبونه‌وه‌ى لوتكه ده‌كات؟ )).
* ئه‌رێ گوپیتكا به‌غدایێ دێ سووریایێ رزگاركه‌ت؟
ئه‌حمه‌د عارف ئامێدی، مژاره‌ك لدۆر گوپیتكا عه‌ره‌بی یا چاڤه‌ریكری یا به‌غدایێ و پرسا سووریایێ د رۆژناما وار ده نڤیساندییه و تێده دبێژه:
(( بڕیاره سه‌رۆكێن وه‌لاتێن ئه‌ره‌بی د گوپیتكا به‌غدایێ یا چاڤه‌رێكریدا چاره‌سه‌رییا قه‌یرانا سووریایێ و چاوه‌نییا دووركرنا ره‌شه‌یا شه‌ڕی ل دژی خه‌لكێن بێی چه‌ك گه‌نگه‌شه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌ڤه پێكهات، ئه‌ڤه دێ بیته سه‌ركه‌ڤتنه‌كا مه‌زن بۆ دبلۆماسییا ئیراقی، چنكو ئه‌ڤه ده‌مه‌كێ درێژه پێكۆلێ دكه‌ت كو هه‌لویستێ ئه‌ره‌بی ل به‌رامبه‌ری قه‌یرانا سووریایێ ئاراسته بكه‌ت. د پێكئینانا ئارمانجێن گوپیتكێدا ژ هه‌می سه‌رۆكان دهێته داخوازكرن كو دووركه‌ڤن ژ زێده‌كرن و تیره‌گه‌ریێ، ژ لایه‌كیڤه، هه‌روه‌سا پێدڤییه هه‌می شیانێن خوه بێخنه د رێكا راستدا بۆ رزگاركرنا بێ تاوانان ل سووریایێ بۆ بده‌ستڤه‌ئینانا ئازادییا خوه یا راسته‌قینه ل به‌رامبه‌ری رژێمه‌كا دیكتاتۆر و سه‌ركوتكه‌ر، كو رۆژانه و ب هه‌می شێوازێن كوشتنێ ملله‌تی قڕدكه‌ت ل پێشچاڤێن هه‌می جیهانێ.)) نڤیسكار دبه‌رده‌وامیا مژارێ ده هه‌روه‌ها دبێژه:
(( هه‌قێ ملله‌تێ سووریێ لسه‌ر ملله‌تێن ئه‌ره‌بێن دی هه‌یه، كو پشته‌ڤانییا وی د خه‌باتا وییا ره‌وادا بكه‌ن، ئه‌وژی ب هاریكاریێ بۆ پێكئینانا ئارمانجێن ڤی ملله‌تی ب كێمترین قوربانیێن ماددی و گیانی و سیاسی. ژ ڤێ ره‌وانگه‌یێ ڤه، دڤێت پرۆژه‌یێ ئیراقی پشته‌ڤانیێ پێشكێشی ملله‌تێ سووریایێ بكه‌ت د داخوازیێن وی‌دا بۆ ئازادیێ ژ لایه‌كیڤه، و بۆ كو سووریا به‌ره‌ڤ شه‌ڕه‌كێ ناڤخوه‌ییڤه نه‌چیت ژ لایه‌كی دیڤه، دێ سه‌ركه‌ڤتنا گوپیتكێ مه‌زن بیت ئه‌گه‌ر ده‌وله‌تێن ئه‌ره‌بی گه‌هشتنه دارێژتنه‌كێ بۆ دووكرنا ر‌ژێما سووریایێ لسه‌ر بنگه‌هێ پرۆژا گوهۆرینا ئاشتیانه یا ڤی ملله‌تی.))
* عێراق نه خاوه‌ن سه‌روه‌ره و نه‌ش سه‌قامگیر و پشت ئه‌ستوور به‌خۆیه‌تی
"عێراق نه خاوه‌ن سه‌روه‌ریه و نه سه‌قامگیر و پشت ئه‌ستوور به‌خۆیه‌تی" ناونیشانی وتارێكه بێرنارد زه‌ند له رۆژنامه‌ى شپیگێڵی ئه‌ڵمانی نووسیوه و تێیدا هاتووه:
(( ئه‌م هه‌فته‌یه دواى رووخانی رژێمی سه‌ددام و له‌و كاته‌ى كوێت داگیركراوه، به‌غدا میوانداری یه‌كه‌م لۆتكه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بی ده‌كات. ئه‌مه قۆناغێكی گه‌وره و مێژوویی له گه‌ڕانه‌وه‌ى عێراق بۆ چوونه نێو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تى پیشان ده‌دات، به‌ڵام هه‌وڵه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی ده‌ستدرۆیشتوویی ئێران له عێراق نیگه‌رانن. دواى چه‌ند مانگێك له پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته روون بووه كه عێراق وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ر نییه و ناتوانێت سه‌قامگیر و بێ هه‌ژموونی ئێران بژێت.))
له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه:
(( عێراقی ئێستا زیاتر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌پارێزێـت. مالیكی كوری خۆی به‌ناوی ئه‌حمه‌د بۆ پۆستی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كردووه به‌و پێیه‌ى متمانه به كه‌سێكی دیكه ناكات بیپارێزێت. ته‌نانه‌ت له ناو خودی شیعه‌كان ڕه‌خنه‌ى توند له مالیكی ده‌گرێت. مالكی نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى فه‌راهه‌م بكات.دواى نۆ ساڵ له هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا، هیچ هه‌رێمێك له عێراق جگه له هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت نه‌یتوانیوه كار بۆ چه‌ند كاتژمێر رۆژانه بكات.))
* عێراق له نێو سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوودا
"عێراق له نێو سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوودا" ناونیشانی وتارێكه فه‌ریرای چوبڤو له رۆژنامه ئه‌یژا تایمزى نووسیوه و تێیدا هاتووه: (( دواى نۆ ساڵ رووخانی رژێمی سه‌ددام له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانییه‌وه، چاوه‌روان ده‌كرا ئه‌م وڵاته به‌ره‌و سیستمێكی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسی و ئازاد هه‌نگاو بنێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م وڵاته بووه‌ته شتێك كه نزیكه له ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو.)) له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا هاتووه:
(( سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی سیستمێك ده‌كات كه گه‌نده‌ڵی و توندوتیژى و بێ به‌زه‌یی به‌دوایی خۆیدا هێناوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه هێزه ئه‌منییه‌كان و میلیشا چه‌كدارییه‌كان به مه‌به‌ستی ترساندن و له‌ناوبردنی جه‌ماوه‌ر به‌كار ده‌هێنرێت. ئه‌و یاسایه‌ى كه دانراوه وه‌كو چه‌كێك بۆ كپ كردنی ده‌نگی نه‌یاران و شاردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانیان به‌كار دێت.ئه‌و خه‌ونه‌ى كه ده‌گوترا عێراقێك له‌لایه‌ن سه‌ركرده هه‌ڵبژێردراوه‌كانیه‌وه خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، خه‌ریكه هه‌ر زوو له‌ناو ده‌چێت.))
* ئاك پارتی چما پرسا كورد چاره‌سه‌ر بكه؟
ئیحسان داغی، د رۆژناما زه‌مان یا تركی ده مژاره‌ك ل دۆر چاره‌سه‌ریا پرسا كورد و سترایژیا نوو یا هكوومه‌تێ نڤیسندییه و تێده دبێژه:
(( گه‌لۆ هكوومه‌ت حسابا چاره‌سه‌ریا پرسا كورد دكه و یان ژی وێ حسابێ دكه كو دێ باجا ڤێ یه‌كێ ژبۆ سیاسه‌تێ كێمتر به ؟ ئیراده‌یا هكوومه‌تێ ژ بۆ چاره‌سه‌ریێ هه‌یه یان نا، دێ به‌رسڤدانا ڤێ پرسێ بێ فێم كرن. ده‌مه‌كه سیاسه‌تا ئه‌وله‌هی تێ رێڤه‌برن و ئه‌و یه‌ك ب ستراتیژیا نوو ڤه دینن رۆژه‌ڤێ. بنگه‌هێ ڤێ سیاسه‌تێ نه ژبۆ چاره‌سه‌یا پرسا كورده، رێڤه‌برنه، یانێ كۆنترۆل كرنا ته‌رۆر و سیاسه‌تا ته‌ڤگه‌را كورده. هزرا وان ئه‌ڤه كو، ب ئۆپه‌راسیۆن، ب هه‌ڤكاریێن ده‌ڤه‌رایه‌تی و نێڤده‌وله‌تی ڤه، گرتنێن ب ناڤێ كه‌جه‌كێ و دژی به‌ده‌پێ ب گۆتنێن تووند دێ میكانیزمایێن كۆنترۆل كرنێ ئاڤا بكن.))
نڤیسكار د به‌رده‌واما مژارا خوه ده دبێژه: (( ئه‌م دزانین كو ده‌وله‌تێ هه‌م دگه‌ل ئۆجالان و هه‌م ژی دگه‌ل په‌كه‌كێ هن هه‌ڤدیتن پێك ئانییه. پرس ئه‌ڤه‌یه: گه‌لۆ ماده‌م ده‌وله‌تێ وێ ده‌مێ هه‌ڤدیتن كر، چما نها رادگه‌هینه كو ل گه‌ل وان هه‌ڤدیتنان ناكن؟ ده‌وله‌تا كو 30 ساله دگه‌ل په‌كه‌كێ شه‌ر دكه، چل ساله ژی ئۆجالان ناس دكه و باش دزانه كو دگه‌ل كێ هه‌ڤدیتنان دكه. تو واته‌یا ڤێ یه‌كێ نینه كو نها ده‌ردكه‌ڤه و دبێژه، "هات فێم كرن كو گۆته‌بێَژی لگه‌ل وان نابه." گه‌لۆ باشه نها چ گۆهه‌ریه؟))
* سیستمێكی تازه‌ى نوێی جیهانی له سووریا له دایك ده‌بێت
"سیستمێكی تازه‌ى نوێی جیهانی له سووریا له دایك ده‌بێت" ناونیشانی وتارێكه رامی خووری له رۆژنامه‌ى ده‌یلى ستارى نووسیوه و تێیدا هاتووه:
(( ئه‌وه‌ى له سووریا رووده‌دات له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار بۆ سنووره‌كانی ده‌ره‌وه‌ى سووریا زۆر گرنگه. له ماوه‌ى سێ ده‌یه‌ى رابردوو، سه‌رده‌می پاش جه‌نگی سارد به‌شێوه‌یه‌كی نوێ خۆی پێناسه‌كردووه. هێزی ئه‌مه‌ریكا له داكشاندایه و شه‌ڕی دژى تیرۆر درێژه‌ى هه‌یه. ئێستا جیهان تاك جه‌مسه‌ری نییه، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك هێزی نوێ وه‌ك به‌رازیل، رووسیا، هندستان و چین و مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌و هاوڵاتییه سووریانه‌ى كه به‌ده‌ستی رژێمی ئه‌سه‌د رۆژانه ده‌كوژرێن، روویه‌كی تازه‌ى به‌خشیوه‌ته پێشهاته سیاسییه جیهانییه‌كان. ره‌نگه ئێمه له سووریا یه‌كه‌م نموونه‌ی پرۆسه‌ى دیپلۆماسی جیهانی ببینین كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، كێشه‌ى سووریا ده‌سه‌ڵاته كه له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه قۆرخ كراوه و به پشتگیرى زڵهێزه تازه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێت.))
* ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك له سووریا دروست بكات
"ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك له سووریا دروست بكات" ناونیشانی وتارێكه ویلیا‌م كۆهێن له رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستی نووسیوه و تێیدا هاتووه:
(( پتر له ساڵێكه باشترین بیرمه‌ندانی ئه‌مه‌ریكی له واشنتۆن خه‌ریكه من و تو قایل ده‌كه‌ن كه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له رووخاندایه. ئه‌م لێدوانانه به دڵنیایی و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌درێن، به‌ڵام هێشتا ئه‌سه‌د وه‌كو دیكتاتۆرێك ماوه‌ته‌وه و رۆژانه قه‌سابخانه‌ى جیاجیا له وڵاته‌كه‌ى دروست ده‌كات و خه‌ڵك له‌ناو ده‌بات. تا ئێستا پێشهاته‌كانی سووریا به‌م شێوه به‌رده‌وام بوون و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ته‌داخول نه‌كات ئه‌وا ره‌نگه هه‌رواش بێت. بۆیه هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت جیاوازییه‌كی زۆر له سووریا دروست بكات.هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌توانێت ژماره‌یه‌كی ئه‌م كوژراوانه كه‌م بكات كه به‌هۆی فرۆكه و كۆپته‌ر و تانكه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه رۆژانه ده‌بنه قوربانی. سزا سه‌پێندراوه‌كانی رۆژئاوا كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر سووریا، ئابووریه‌كه‌ى خه‌ریكه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و پاره‌كه‌ى زۆر بێ به‌ها بووه و قاچاخچێتی بووه‌ته پیشه‌ى پله‌ی یه‌كی خه‌ڵك.))
* سوریا زیندانێكى گه‌وره
له رۆژنامه‌ى شه‌رقل ئه‌وسه‌ت له وتارێكیدا به‌ناونیشانى سوریا زیندانێكى گه‌وره، تارق حه‌مید نوسیوێتى:
((هه‌رچه‌نده تا ئێستا وه‌لامى رژیمى ئه‌سه‌د بۆ كوفى ئه‌نان دیارنییه چۆنه، ئاشكراش نییه به نووسراوه یان به‌زاره‌كى، به‌لام زۆر كه‌س هێشتا پێى وایه رژیمى سوریا ته‌نیا مه‌به‌ستى كڕینى كاته‌و هیچى تر، چونكه رژیمێك كه ئیستگه‌ى سیى ئێن ئێن به‌وه تۆمه‌تبار بكات كه هێڵى بۆرییه‌نه‌وتییه‌كانى سوریاى ته‌قاندۆته‌وه، ئیتر ده‌بێت چاوه‌ڕوانى كام وه‌لامى مه‌نتقى لێبكه‌ین))
((ئه‌مڕۆ رژیمى سوریا ته‌واوى ولاتى سوریاى كرۆدته زیندانێكى گه‌وره، پاش ئه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌فه‌ركردنى له هه‌موو ئه‌و هاولاتییه سورییانه گرتوه كه ته‌مه‌نیان له خوار 42 ساڵه‌وه‌یه، دیاره ته‌واوى زیندانه‌كانى دیكتاتۆر پڕبونه‌ته‌وه، یاریگاو قوتابخانه‌كانى پڕ كردووه له زیندانییه‌كان، بۆ سه‌ركوت كردنى هاولاتیانى سوریا هیچ زیندانێكى تر‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه هه‌ربۆیه بڕیارى داوه ته‌واوى سوریا بكاته زیندانێكى گه‌وره بۆ گه‌له‌كه‌ى)).
* ئاسایش له ئه‌فغانستان
له وتارێكدا كه له‌رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزدا بلاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه:
(( خه‌ریكه مه‌سه‌له‌ى ئاسایش و په‌لامارى چه‌كدارى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى په‌ره‌پێدان و چالاكى كۆمپانیاكان، كاریگه‌رى داده‌نێت،به‌جۆرێك كۆمپانیاكانى پاراستنى ئاسایش ره‌نگبێ چاو به‌كاره‌كانیان بگێڕنه‌وه، ئێستا هه‌ندێك له كارمه‌ندانى ئه‌و كۆمپانیایانه له ژوورى نوستنیشیاندا چه‌كه‌كانیان دانانێن، له پاش روودانى سوتاندنى قورئانیشه‌وه، حكومه‌تى كابول یش به‌نیازه گرێبه‌ستى ئه‌و كۆمپایانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، سه‌رمایه‌ى كارى ئه‌و كۆمپانیایانه له ئه‌فغانستان به ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه له‌سه‌ر پلانى ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان كاریگه‌رى دابنێت، كه به‌نیازه له‌كۆتایى 2014 ئه‌نجامى بدات)).
* ژاپۆنییه‌كان گومان له حكومه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن
(( ژماره‌یه‌كى زۆرى ژاپۆنییه‌كان متمانه‌یان به‌و زانیاریانه نییه كه حكومه‌ت پێشكه‌شیان ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێستا خۆیان ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تیشكه ژه‌هراویانه‌ى كه به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌كه‌وه له ویستگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئه‌و ولاته‌وه ده‌رچووه، تا راستى و دروستى ئاستى ژه‌هراوى بوونى خۆراك و هه‌واى ولاته‌كه‌یان بۆ ده‌ربكه‌وێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه هاولاتیان پرسیار له زانا‌و شاره‌زایانى ئه‌تۆم ده‌كه‌ن و له كاریگه‌رى و ئاستى بڵاوبونه‌وه‌ى تیشكه ژه‌هراوییه‌كان ده‌پرسن، هه‌رچه‌ند به‌رپرسانى حكومه‌تى ژاپۆن هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه)).
* (كشمیش و سۆیا)، ده‌بنه هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن
ده‌یلى مه‌یل: (( به ووته‌ى زانایان خواردنى هه‌ر كام له "كشمیش و خورما" ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى فشارى خوێن. رۆژانه خواردنى 3 جار "كشمیش"ده‌توانێت ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن بوونه‌ته‌وه، له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته دا ده‌توانێت پاڵه‌په‌ستۆى خوێنى ئه‌و كه‌سانه‌ى دابه‌زێنێت. ئه‌وه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ى فه‌رمییه كه سووده‌كانى "كشمیش" له سه‌ر پاڵه‌په‌ستۆى خوێن بڵاو كراوته‌وه. توێژه‌ران پێیان وایه به هۆى زۆربوونى مادده‌ى "پۆتاسیۆم" له ناو كشمیش دا، ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن. هه‌روه‌ها "كشمیش" سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده له ئانتى ئۆكسیدانه‌كان كه ده‌بێته هۆى گۆڕ‌انى بارودوخى ژینگه‌یی كیمیایی خوێنبه‌ره‌كان و خوێنبه‌ره‌كان كه‌متر تووشى ره‌قبوون ده‌بنه‌وه و له ئه‌نجامدا فشارى خوێن له ناو خوێنبه‌ره‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه.)) له به‌شێكى تر‌ى ئه‌م بابه‌ته زانستیه‌دا هاتووه:
(( نزیكه‌ى 60 دانه كشمیش له یه‌ك گرام فیبر و 212 میلى گرام پۆتاسیۆم پێكهاتووه. هه‌ر بۆیه زانایان، كشمیش به به‌شێك له رژێمى خۆراكى ده‌وڵه‌مه‌ند به فیبر و كه‌م چه‌ورى هه‌ژمار ده‌كه‌ن كه بۆ دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن زۆر سوودمه‌نده. له‌لایه‌كى دیكه‌وه توێژینه‌وه‌كان پیشانى داوه كه به‌كارهێنانى رۆژانه‌ى "سۆیا و بادام زه‌مینى" ده‌بێته هۆى دابه‌زاندنى فشارى خوێن. به ووته‌ى زانایان "سۆیا" ده‌بێته هۆى چاڵاككردنى ئه‌و ئانزیمانه‌ى كه ئه‌سیدى نیتریك به‌رهه‌م دێنن. ئه‌سیدى نیترێكیش ده‌بێته هۆى فره‌بوونى خوێنبه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها دابه‌زاندنى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن.))
|
|
|
|