پیاوێكى ئوستراڵیایی له كارێكى سهیروكهم وێنه دا توانى 18 شمشێر بخاته ناو قورگى و پێوانه‌یه‌كى جیهانى به ناوى خۆى تۆمار بكات و ناوى له په‌رتووكى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانى گنیس زیندوو بكاته‌وه.
جێ باسه هه‌ر كام له‌و شمشێرانهى كه ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌یه ده‌كرده ناو قورگیه‌وه نزیكه‌ى 72 سانتیمه‌تر بوو ، به ووته‌ى ئه‌و پیاوه دواى ماوه‌یه‌كى زۆر راهێنان توانیبووى به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و شمشێرانه له قورگى بباته خواره‌وه.
ئه‌و پیاوه به په‌یامنێرانى ووت: ئه‌و دواى راهێنانێكى زۆر شاره‌زایه‌كى زۆَرى به‌ده‌ست هێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بۆرى قورگى به‌و قه‌باره‌ى كه خۆى حه‌ز ده‌كات بیكاته‌وه بێ ئه‌وه‌ى بریندار بێت.
ئه‌و پیاوه له ساڵى 2008 یش به‌هه‌مان شێوه توانى بووى له بوارى شمشێر كردنه ناو قورگى پێوانه‌ى جیهانى به ناوى خۆى تۆمار بكات و ئه‌مساڵ خۆى توانى پێوانه‌یه‌كى نوێى تر تۆمار بكات.
و: رێبوار حه‌مه‌لاو سه‌رچاوه: ئه‌ى پى تى ان