یانه‌ى هه‌ولێر بۆ تۆپى پێ، ئه‌م ئێواره‌یه، له چوارچێوه‌ى پێشبڕكێكانى گه‌ڕى حه‌وته‌م له یاریه‌كانى خۆلى توپى پێى یانه پله نایابه‌كانى عێراق، به گۆڵێكى بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر یانه‌ى ڕۆمادیدا سه‌ركه‌وت.
یارییه‌كه كه له ناو یاریگاى ئارارات له شاروچكه‌ى پیرمام به‌ڕێوه‌چوو، یانه‌ى هه‌ولێر به به‌شدارى ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له هانده‌رانى تۆانى یارییه‌كه به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به كۆتابێنێت و به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ى هه‌ولێر حه‌وته‌م بردنه‌وه‌ى له سه‌ریه‌كى ئه‌م وه‌رزه‌ى خۆڵى یانه‌كانى عێراقى به‌ده‌ست هێناو كۆى خاڵه‌كانیشى بوو به 21 خاڵ، له پێشه‌نگى پێشبڕكێكه.
له یاریه‌كانى تریش یانه‌ى قوه‌ى جه‌ویه به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى سه‌لاحه‌دینى برده‌وه، به‌مه‌ش كۆى خاڵه‌كانى قوه‌ى جه‌ویه بوو به 18 خاڵ له دووه‌مى ڕێزبه‌ندى یانه‌كانى تۆپى پێى عێراق.
هه‌روه‌ها له یاریه‌كى تریش یانه‌ى دهوك له ناو یاریگاى خۆى به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ى دیالاى برده‌وه، كۆى خاڵه‌كانى دهوكیش بوو به 12 خاڵ، له چواره‌مى ڕێزبه‌ندى، له دوای یانه‌ى كاره‌باى سێیه‌مى ڕێزبه‌ندى خاوه‌ن 17 خاڵ، كه ئه‌ویش له‌م ئێواره‌یه به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى مه‌سافى برده‌وه.
له یارییه‌كانى تر‌ى ئه‌م ئێواره‌یه یانه‌ى به‌غدا به 3 گۆلى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى سامه‌راى برده‌وه، هه‌روه‌ها یانه‌ى زه‌وراش به 2 گۆڵى بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ى پێرسى برده‌وه، له یارى كۆتایدا یانه‌ى موسل له ناو یاریگاى خۆى به گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له سه‌ر ده‌ستى یانه‌ى هندیه تووشى دۆڕان هات.