لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه توێژه‌رانى زانكۆى هارفارد تێیدا هه‌ڵساون به وه‌رگرتنى ده‌سته‌واژه‌ى 200 لێكۆلینه‌وه‌ی پێشوو ، ئاشكرایانكردووه ، كه گه‌شبینى و هه‌ستكردنى ئیجابی ، ده‌كرێن ببنه هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و جه‌ڵته .
زۆربه‌ى لێكۆلینه‌وه‌كانى پێشووتر له‌و باوه‌ره‌دابوون ، كه په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و له‌گه‌ل حاله‌تى نێگه‌تیڤى ده‌روونى وه‌كۆ (هه‌ڵچوون و قه‌له‌ق و توڕه‌بوون و شپرزه‌ى )دا هه‌یه .
هه‌ربوویه هه‌ستكردن به دڵخۆشی و گه‌شبینی و ژیانێكى خۆش ، په‌یوه‌ندى به كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵه‌وه هه‌یه .
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌و خه‌لكانه‌ى به ڕێژه‌یه‌كى زۆر هه‌ست به گه‌شبینى ده‌كه‌ن ، ئه‌وا مه‌ترسی تووشبوون به كێشه‌كانى دڵ له نێوانیاندا به رێژه‌ى 50% كه‌متر ده‌بێته‌وه له‌چاو كه‌سانى تردا .
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا ، كه گه‌شبینى له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن و پابه‌ندن به سیسته‌مى خۆراكى ته‌ندروست و به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ ده‌خه‌ون زۆر زیاتره ، وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى فشارى خوێن و كێش له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه .
جێی باسه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن خولى "بلاوكه‌ره‌وه‌ى ده‌روونى" Psychological Bulletin" له ڕۆژی 17ى نیسان له‌سه‌ر پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنى بلاوكرایه‌وه .