سه‌رچاوه‌كانى هه‌وال بلاویانكرده‌وه ، كه سه‌رۆكى باشورى ئه‌فریقیا "جاكۆب زۆما" ژنى شه‌شه‌مى هێنا ، به‌لام له‌لایه‌ن ژنى چواره‌میه‌وه یۆنگى نجیما كه ئێستا له‌گه‌لیدایه داواى یاسایی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى تۆمارده‌كات .
نجیما چالاكوانێك و فه‌رمانبه‌ری پێشووى ته‌كنه‌لۆژیاو زانیاریه‌كان بووه له باشوورى ئه‌فریقیا ، وه زۆر هانى سه‌رۆكى ولات داوه بۆ ئه‌نجامدانى گه‌شته‌كانى ده‌ره‌وه .
زۆما ئێستا 21 منداڵی هه‌یه ، وه له خانووه تایبه‌تیه‌كه‌ى له یه‌كێك له گونده‌كانى ولات ، ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ى ژنى شه‌شه‌م رێكده‌خات .
جاكۆب زۆما سه‌رۆكى باشوورى ئه‌فریقیا ژیانى هاوسه‌ری له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له سیزاكیلى زۆما و نۆمبامیلیلو نتولى زۆما و تۆبیكا مادیبا زۆما پێهێناوه ، كه ئێستاش له‌گه‌لیاندا ده‌ژیت .
هه‌روه‌ها یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانى زۆما به‌ناوى نكۆسازانا دلامینى زۆما پێشتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ولات بوو ، كه له ساڵی 2000 لێی جیابوویه‌وه .