به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى به‌رپرسانى ئیدارى و سیاسى و خه‌ڵكێكى زۆرى ناوچه‌ى هه‌ورامان، له شاره‌دێى بیاره، به‌دروشمی (گه‌شتێك به‌ناوجوانییه‌كانی هه‌ورامان)، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامان، له‌نزیك ناحیه‌ی (بیاره)دا، چواره‌مین فێستیڤاڵی كلتوری هه‌ورامانی سازكرد.
له‌فێستیڤاڵه‌كه‌دا، (ئه‌یوب ڕۆسته‌م) به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌ڵبه‌نده‌كه بۆ ئاماده‌بووانی ڕوونكرده‌وه، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه، به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆشنبیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تردا بكه‌ن، وتیشی:"فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵانی ڕابردوودا جیاوازیی به‌خۆوه بینی، كه تێیدا به‌خوێندنه‌وه‌ی په‌خشان‌و شیعر‌و شانۆگه‌ریی‌و گۆرانی‌و هه‌ڵپه‌ڕكێی تایبه‌تی هه‌ورامی، فێستیڤاڵكه ڕازێندرایه‌وه".
هاوكات له‌گه‌ڵ سازدانی ئه‌و فێستیڤاڵه‌دا، خه‌ڵكانێكی زۆر كه بۆ گه‌شت‌و سه‌یران ڕوویانكردبووه ناوچه‌كه، به‌شدارییان له‌ئاهه‌نگ‌و خۆشییه‌كانی فێستیڤاڵدا كرد، ئاماده‌بووانیش بۆ لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پێنج هونه‌رمه‌ندی هه‌ورامی، به‌ره‌و ته‌وێڵه به‌ڕێكه‌وتن.
هه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ورامان، یه‌كه‌م ژماره‌ی ڕۆژنامه‌ی (ژیلا)ی ده‌ركرد، كه تایبه‌ته به فێستیڤاڵی كلتوری هه‌ورامان.