ئۆتۆمبیلی ئه‌نجیلا مێركل راوێژكارى ئا‌ڵمانیا له مه‌زادێكی ئاشكرادا له‌رێگای ماڵپه‌ری "ئی به‌ی" به 10 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا. كریاری ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ش بازرگانێكی ئاڵمانییه و ده‌یه‌وێت له‌رێی ئه‌و ئۆتۆمبیله‌وه رێكلام بۆ كۆمپانیاكه‌ی بكات .
ئه‌نجیلا مێركل ئه‌و ئۆتۆمبیله له ساڵه‌كانی 1990 تا 1995 له كاتێك كه وته‌بێژی دوایین حكوومه‌تی ئاڵمانیای رۆژئاوا بووه به‌ده‌سته بووه.
له مه‌زاده‌كه‌دا 14 كریار به‌شدار بوون و 28 نرخیش پێشنیار كرابوو كه له ئه‌نجامدا به 10 هه‌زار و 156 یۆرۆ و 2 سینت فرۆشرا.
ئۆتۆمبیله‌كه جۆری "گۆڵف"ه و كریاره‌كه له‌م باره‌وه رایگه‌یاندووه: حه‌یفه ئه‌م ئۆتۆمبیله له كار بخرێت و ده‌بێت جوانتر بیپارێزین.
شایانی باسه پێشتر ئۆتۆمبیلی پاپا به‌ندیكتی شانزه‌یه‌م له ساڵی 2005 به به‌های 190 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا بوو.