محه‌مه‌د صالح - كه‌لار ،، له‌شارى كه‌لار و له‌قوتابخانه‌ى شه‌هید له‌یلا قاسمى بنه‌ره‌تى له‌مه‌راسیمێكدا و به‌ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و قایمقامى قه‌زایى كه‌لار به‌رێوه‌به‌رێتى چالاكى هونه‌رى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ڤیستیڤاڵى هونه‌رى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان سازكرا ، كه تێدا قوتابیان به نمایشكردنى به‌رهه‌مه‌كانیان به‌شدارى مه‌راسیمه‌كه‌یانكردبوو قوتابیانى به‌شداربووى ڤیستیڤاڵه‌كه‌ش لاى خۆیانه‌وه خۆشحاڵى خۆیان ده‌رده‌برى له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان له ڤیستیڤاڵى هونه‌رى ساڵانه‌ى قوتابخانه‌كاندا .
جێى ئاماژه بۆكردنه ڤیستیڤاڵى هونه‌رى له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رێتى چالاكى هونه‌رییه‌وه ساڵانه بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان ئه‌نجاده‌درێت ، كه تێدا قوتابیان به‌پێشكه‌شكردنى ( تابلۆ و كارى ده‌ستیان و زیندوكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆرى كوردى و گۆرانى به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن ،له‌ئه‌مرۆێشدا 3قوتابخانه‌ى بنه‌ره‌تى و 5ئاماده‌ى و 3باخچه‌ى ساوایان به‌شداریان تیدا كرد له‌ناو قوتابخانه‌ى شه‌هید له‌یلا قاسمدا له‌شارى كه‌لار.