تیمى "ن‌و داوت No Doubt" تایبه‌ت به مۆسیقاى پۆپ و ڕۆك كه باره‌گاكه‌ى له كالیفۆرنیایه ، له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى تیپه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندوه كه له هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌گه‌رێنه‌وه ناو جیهانى موسیقا ، به‌مه‌به‌ستى بلاوكرنهوهى ئهلبۆمێكى تازه له ڕۆژی 25 ئه‌یلولى داهاتوودا .
له‌م ئه‌لبۆمه‌دا گۆرانى بێژى به‌ناوبانگ جوین ستیفانى گۆرانى ده‌لێت ، وه هه‌ریه‌ك له تۆم دومۆن به‌كارى ژه‌نینى گیتارو تۆنى كانال ژه‌نینی قیساره‌و ئه‌دریان یۆنگ لێدانى ده‌هۆل هه‌لده‌ستن ، وه یه‌كه‌مین تیپه‌كه كه زۆرترین گرێبه‌ستیان تۆماركردبێت ، پێش ئه‌وه‌ى دواین ئه‌لبۆمى خۆیان له ساڵی 2001 بلاوبكه‌نه‌وه .
جێی باسه ئه‌م تیپه به چوار مۆسیقا ژه‌ن له ساڵی 1986 له كالیفۆرنیا دامه‌زراوه ، وه له ساڵی 1992 به‌هۆى گۆرانى (قسه مه‌كه Don't Speak) ناوبانگیان ده‌ركرد .
هه‌روه‌ها زیاتر له 50 ئاهه‌نگى له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئهمریكاو كه‌نه‌دا ئه‌نجامیان داوه .