ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی مانگى شه‌عبان و 21 حوزه‌یران ، ده‌بێته درێژترین ڕۆژ له ساڵی 2012 دا .
زانایانى گه‌ردوونناس ده‌لێن" درێژی ڕۆژ له‌سه‌رانسه‌رى ولاتانى باكورى هێلی یه‌كسانى ، ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى له ساڵی 2012دا تۆمار ده‌كات ، به‌وه‌ى كه له شارى مه‌ككه‌ى پیرۆز ده‌گاته 13 كاتژمێر‌و 27 خۆله‌ك ، به‌لام له شارى ریازى پایته‌ختى سعودیا ده‌گاته 13 كاتژمێر‌و 40 خۆله‌ك .
هه‌روه‌ها له ناوچه‌ى ڕۆژهه‌لاته‌وه درێژیه‌كه‌ى ده‌گاته 13 كاتژمێر‌و 48 خۆله‌ك . به‌پێی وته‌ى زانایانى گه‌ردوونناس ، ئه‌م گه‌شته گه‌شتێكى ڕواله‌ته له ئه‌نجامى لاربونه‌وه‌ى خولانه‌وه‌ى زه‌وى له‌سه‌ر ئاستى پێوه‌رى 23,5 پله دروست ده‌بێت ، له‌گه‌ل سوڕانه‌وه‌ى زه‌وى به‌ده‌ورى خۆردا .