لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى كه توێژه‌ران و پزیشكه‌كانى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى واشنتون له ولاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌نجامیان داوه ، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و پێكهاته كالسیۆمه‌ى له‌كاتى خوارنى ژه‌مه خۆراكى ڕۆژانه پێویستى جه‌سته دابین ده‌كات زۆر به‌سودترو ته‌ندروستى تره له‌چاو ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى خواردنى حه‌بی پزیشكى به له‌ش ده‌گات .
توێژه‌ران ده‌لێن" له‌كاتى لێكۆلینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ڕۆژانه خۆراكى ده‌وله‌مه‌ند به سه‌رچاوه‌ى كالسیۆمیان خواردووه ، ئه‌وا زیاتر ده‌بنه خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كى به‌هێز ، له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كالسیۆم له رێگه‌ى حه‌به‌وه یان ده‌رمانى پزیشكى یان ڤیتامینه‌كان به شێوه‌ی پزیشكى جۆراوجۆر به‌ده‌ست دێنن .
به‌پێی وته‌ى توێژه‌ران دابینكردنى كالسیۆمى پێویستى ڕۆژانه بۆ جه‌سته ، كارێكى زۆر گرنگه بۆ به‌رگرى كردن له نه‌خۆشیه‌كانى شكانى ئێسك ، كه سالانه نزیكه‌ى 8 ملیۆن ئافره‌ت و یه‌ك ملیۆن پیاو له ئه‌مریكا تووشی ده‌بن . وه به‌پێی ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان له ئێستادا نزیكه‌ى 32 ملیۆن هاولاتى ئه‌مریكى به‌ده‌ست كه‌مى به‌رگرى ئێسكه‌وه ده‌نالێنن ، كه ئه‌مه‌ش دووچارى مه‌ترسی شكانى ئێسكیان ده‌كات .
خاتوونى توێژه‌ر "رینا ئه‌رمامنتو-فیلاریال" له تیمى لێكۆلینه‌وه‌كه كه هه‌ڵساوه به شیكردنه‌وه‌ى خواردنى ڕۆژانه‌ى كالسیۆم و ته‌ئكیدكردنه‌وه له پێكهاته‌كانى ئیسترۆجین له‌ناو میزدا ، ئافره‌تانى به‌شداربووى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ى كرد به سێ كومه‌له‌وه ، كومه‌له‌ى یه‌كه‌م پێویستى خۆراكى ڕۆژانه‌ى كالسیۆم له حه‌بی پزیشكیه‌وه به‌ده‌ستیان ده‌هێنا ، به‌لام كومه‌له‌ى دووه‌م زیاتر له 70% پێویستى ڕۆژانه‌ى خۆراكى كالسیۆمیان له و پێكهاته‌كانى شیری و خۆراكى تریان وه‌رده‌گرت ، هه‌رچی كومه‌له‌ى سێیه‌میشه ته‌نها له رێگه‌ى حه‌به‌وه كالسیۆمى پێویستیان به‌ده‌ست ده‌هێنا .
له كۆتایدا توێژه‌ران وتیان ، ئه‌وانه‌ى له رێگه‌ى خۆراكه‌وه كالسیۆمیان به‌ده‌ست هێناوه ، ئه‌وا 830 میللیگرام كالسیۆمى پێویست بۆ به‌هێزكردنى ئێسك و بڕبڕه‌ى پشت و ئێكى حه‌وز له‌ناو له‌شیاندا ده‌مێنێته‌وه .