نوێترین لێكۆلینه‌وه‌ى پزیشكى ئاشكراى كردووه ، كه پابه‌ندبوون به خواردنى میوه‌ى خۆخ و قه‌یسی ، ده‌كرێت یارمه‌تى پاراستنى مرۆڤ بدات له مه‌ترسی تووشبوون به قه‌له‌وى و نه‌خۆشی جۆرى دووه‌مى شه‌كره ، سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش پارێزگارى له مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌كات .
تیمى توێژه‌ران له زانكۆى تكساسى ئه‌مریكى ده‌لێن" میوه‌ى خۆخ و قه‌یسی له و پێكهاته‌یه‌ك و چه‌كێكى سروشتى پێكهاتوون ، كه كارده‌كه‌ن بۆ هاوسه‌نگكردنى ڕۆلى خۆراك و پارێزگارى كردن له كێشه‌كانى قه‌له‌وى و زیادبوونى تێكراى هه‌وكردنه‌كان ، كه یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ى مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كات .
به‌پێی وته‌ى زانایان له سالانى ڕابردوودا قه‌له‌وى گه‌وره‌ترین هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى ته‌ندروستى بووه ، وه به‌پێی سه‌رژمێریه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه زیاتر له 30% ئه‌مریكیه‌كان به‌ده‌ست كێشه‌ى قه‌له‌ویه‌وه ده‌نالێنن ، ئه‌مه‌ش له سالانى داهاتوودا كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ته‌ندروستى به‌دواى خۆیه‌وه ده‌هێنێت .
جێی باسه سیسته‌مى خۆراكى ناته‌ندروست و كه‌مى ڕاهێنانى وه‌رزشی و گرنگیدان به ژه‌مه خۆراكه خێرایه‌كان ، هۆكارى به‌رزكردنه‌وه‌ى حاله‌تى قه‌له‌وین .