له قۆناغى شازده‌ى جامى هه‌رێمى كوردستان بۆ تۆپى پێ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه یانه‌ى زاخۆ پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردوو له یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى بروسك ده‌كات، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریش ده‌بێته میوانى یانه‌ى خانه‌قین، هاوكات له شارى دهۆك یانه‌ى زێره‌ڤانى ڕوو به ڕووى یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه‌و شارى سلێمانیش یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ به‌خۆوه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها یانه‌ى چه‌مچه‌ماڵ میواندارى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید ده‌كات و له بلێش یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ڵۆ و پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له یاریه‌كى دیكه‌شدا یانه‌ى خه‌بات ڕوو به ڕووى یانه‌ى نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه .