له
شارى سه‌كاریا و له نێو هۆڵى داخراوى وه‌رزشى ئه‌تا تورك تیپى كاتا و
كۆمێنتى كاراتێى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به ڕاهێنه‌رایه‌تى (
محه‌مه‌د ڕه‌زا )ى ڕاهێنه‌ر یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى ئه‌نجام دا .
ئه‌م
مه‌شقه‌ى تیپى كاراتێى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه ماوه‌ى كاتژمێرێكى
خایاند پێك هاتبوو له ڕاهێنان له‌سه‌ر هونه‌ره‌كانى یارى كاراتێ ئه‌مه‌ش
به‌مه‌به‌ستى خۆئاماده‌كارى تیپى كاراتێى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى
سلێمانى به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى له پاڵه‌وانێتى نێو ده‌وڵه‌تى سه‌كاریا كه
یاریه‌كانى ئه‌م پاڵه‌وانێیه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له نێو هۆڵى ئه‌تا
تورك ده‌ست پێده‌كات و ماوه‌ى پێنج ڕۆژ یاریه‌كانى درێژه‌ى ده‌بێت .
له
باره‌ى ڕاهێنانه‌كانیشیان ( محه‌مه‌د ڕه‌زا )ى ڕاهێنه‌رى تیپى كاراتێى
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند ، یه‌ك یه‌كه‌ى مه‌شقى ئه‌نجام
ده‌ده‌ین ئه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقیه‌ش تایبه‌ت بوو به هونه‌ره‌كانى یارى كارتێ
بۆ كۆمێنت كه یاریزانه‌كان سودى ته‌واویان لێ بینى ، محه‌مه‌د ڕه‌زا وتیشى
، به هیوام له‌م پاڵه‌وانێتیه گه‌وره‌یه‌دا بتوانین ئه‌نجامى به‌رچاو بۆ
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ده‌ست بهێنین .