دیمانه .. سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د
سه‌یدسادق ئه‌و ناحیه فراوان و گه‌وره‌یه بوو كه هه‌موو لایه‌ك به‌حكومه‌ت و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش به‌پێویستیان ده‌زانى ببێت به‌قه‌زا ، هه‌ربۆیه دواجار به‌نوسراوى پارێزگاى سلێمانى / خۆیه‌تى ژماره 1939 له‌به‌روارى 1/4/2007دا فه‌رمانى بوون به‌قه‌زاى ناحیه‌ى سه‌یدسادق ده‌رچوو وه‌له29/8 هه‌مان ساڵدا به‌ئاماده‌بوونى پارێزگاى سلێمانى ئاهه‌نگى بوون به‌قه‌زا به‌ڕێوه‌چوو ، ئه‌م قه‌زا نوێیه كاره‌كانى به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌چوو تاكو 16/12 كه مامۆستا ئه‌ركان حه‌سه‌ن غه‌فور به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى كرا به‌قایمقامى سه‌یدسادق.
ئه‌ركان حه‌سه‌ن غه‌فور ، له‌دایك بووى 1967 وه ده‌رچووى ساڵى 1989-1990 كۆلێژى په‌روه‌رده به‌شى فیزیا له‌زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین ،پاشان له‌ساڵى 1994 دامه‌زراوه به‌مامۆستا و چه‌ند پۆستێكى په‌روه‌رده‌یى وه‌رده‌گرێت و دواجاریش بۆته قایمقامى قه‌زاى سه‌یدسادق.
له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌یدا بۆ سایتى كوردستان تیڤى باس له‌چه‌ندین پرۆژه ده‌كات كه بۆ قه‌زاى سه‌یدسادق به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه وه‌هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تى تر‌ى په‌یوه‌ست به‌م قه‌زا نوێیه‌وه باس ده‌كات.
- تاماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش ئه‌م قه‌زایه ناحیه بووه ، ئایا خزمه‌تگوزارییه‌كانى سه‌یدسادق ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كانى ناحیه‌ى تێپه‌ڕاندووه؟
• سه‌یدسادق یه‌كێك بووه له‌وناحیه‌یانه‌ى كه زۆر گه‌وره و به‌رفراوان بووه ، به‌جۆرێك ژماره‌ى له‌هه‌موو قه‌زاكانى چوارده‌ورى زیاتر بووه هه‌ربۆیه له‌به‌ر باشتر خزمه‌تكردنى له‌مانگى 4ى 2007 كرا به‌قه‌زا، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ره‌باڵغ و فراوانه هه‌وڵ و ماندووبونێكى زۆرى ده‌وێت تاكو واى لێبكرێت بگاته ئاستى قه‌زاكانى تر له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و له‌ڕووى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌ر له‌ڕووى هێنانى ئه‌و داموده‌زگایانه‌ى كه‌له‌ناو سه‌یدسادقدا ووجودیان نیه بیانهێنین و لێره دروستیان بكه‌ین.
- ژماره‌ى ناحیه و گوند و هاوڵاتیان له‌سنورى قه‌زاى سه‌یدسادقدا چه‌نده؟
• سه‌یدسادق یه‌ك ناحیه‌ى هه‌یه كه ناحیه‌ى به‌رزنجه‌یه و 65 گوند له‌خۆى ده‌گرێت كه 51 ى له‌وگوندانه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه وه‌به‌دڵنیایى گونده‌كانى ئه‌م سنوره له‌گونده‌كانى هه‌موو شوێنه‌كانى تر قه‌ره‌باڵغترن ، ژماره‌ى دانیشتوانى ناو سه‌ید سادق به‌نزیكه‌یى ده‌گاته 60هه‌زار كه‌س ، وه‌ژماره‌ى قه‌زاى سه‌یدسادق به‌گونده‌كان و ناحیه‌كه‌وه نزیكه‌ى 75هه‌زار كه‌سه.
- ئه‌و پرۆژه گرنگانه‌ى كه‌له‌ماوه‌ى ساڵى یه‌كه‌میدا به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون كامانه‌ن؟
• پرۆژه‌كان زۆریان به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون و زۆریشیان له‌به‌رنامه‌دایه له‌داهاتوودا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت ، ئه‌وانه‌ى كه‌سه‌ره‌كین و به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراون له‌ساڵى 2008دا ، قیرتاوكردنى زۆرێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوسه‌یدسادقه و له‌گه‌ڵ دروست كردنى شۆسته بۆیان ، هه‌روه‌ها دروستكردنى جه‌زره‌ى ناوه‌ندى له‌شه‌قامى سه‌ره‌كى سه‌یدسادقدا له‌گه‌ڵ دانانى عه‌مود و ڕووناكى ، وه‌دروستكردنى دوو خوێندنگایه له‌ناو سه‌یدسادقدا ، وه‌دروستكردنى خوێندنگایه‌كه له‌سه‌راوى سوبحاناغا كه‌له‌ته‌واوبووندایه ، وه‌فراوانكردنى قوتابخانه‌ى كانى پانكه و چه‌مى چه‌قان له‌به‌رنامه‌دا بوو كه هه‌مووى دیوارى ڕاگرى بۆ بكرێت و زێرابى سندوقى بۆ بكرێت كه ئێستا 500مه‌ترى له‌بوارى جێبه‌جێ كردندایه ، وه‌هه‌روه‌ها زێرابى سندوقیمان دروستكردووه له‌چه‌مى حه‌ساره‌وه تاكو چه‌مى چه‌قان كه فراوانه ، وه‌له‌گه‌ڕه‌كى كه‌نى زه‌رد زێرابى سندوقى دروستكراوه ، وه دروستكردنى دیوارى راگره له‌مه‌دخه‌لى شار و به‌دووساید كردنى شه‌قامى مه‌دخه‌لى شار ، وه‌هه‌روه‌ها دروستكردنى پاركێكه له‌گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان ، دانانى كاره‌با له ناوچه‌ى پیشه‌سازى دوو ، دروستكردنى دووبیناى باخچه‌ى ساوایان كه‌پێشتر له‌سه‌یدسادقدا نه‌بوون و ئێستا له‌جێبه‌جێ كردندان .
- چى پرۆژه‌یه‌كى تر‌ى گرنگ هه‌یه كه‌به‌نیازن له‌ساڵى ئاینده‌دا به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نن؟
• یه‌كێك له‌و پرۆژه گرنگانه‌ى كه‌به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه كه‌له‌ساڵى ئاینده‌دا به‌ئه‌نجامى بگه‌یه‌نین یاریگایه كه دراوه به‌ته‌نده‌ر و به‌ڵێنده‌ر وه‌رى گرتووه ، كۆمپانیاكه چه‌ند رۆژێكى تر دێت و ئیشى تێدا ده‌كات ، كه‌ئه‌مه خواستى هه‌موو گه‌نجانى شاره‌كه‌یه ، وه‌هه‌موو شتێكى ته‌واو بووه ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌رخسته‌مان كردوه بۆ ئه‌و كۆڵانانه‌ى سه‌یدسادق كه قیرتاو نه‌كراون و قیرتاوبكرێن ، له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رێكى ژنان كه‌چه‌ند ساڵێكه به‌جێهێڵرا بوو ، ئێستا دیسان كارى تێدا ده‌كرێت كه‌ئه‌مه بۆ ناوچه‌كه گرنگه ، كه شوێنى خوێندنه‌وه و ئینته‌رنێت و ته‌نانه‌ت خه‌ویشى تێدایه ، وه‌دروستكردنى خوێندنگایه‌كى 18 پۆلى له‌ناو سه‌یدسادقدا له‌به‌رنامه‌دایه ، وه‌هه‌روه‌ها چه‌ندین پرۆژه‌ى بچوكیش له‌لادێكاندا له‌به‌رنامه‌دایه.
- یه‌كێك له‌و دیارده خراپانه‌ى كه‌زیانى گه‌وره‌ى بۆ كه‌رتى كشتو‌كاڵى كوردستان هه‌یه بریتیه له كۆچى جوتیاران و دانیشتوانى گونده‌كان بۆ شاروشارۆچكه‌كان ، ئه‌م كێشه‌یه له‌قه‌زاى سه‌یدسادق له‌چى ئاستێكدایه و چى بۆ كراوه ؟
• كێشه‌ى كۆچى پێچه‌وانه خاڵێكه كه‌چه‌ندین جار قسه‌مان له‌سه‌رى كردووه ، ئێمه ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه خه‌مى لادێكان بخۆین ، چه‌ندێك خه‌مى شاره‌كان ده‌خۆین ئه‌وه‌نده‌ش خزمه‌ت به‌لادێكان بكه‌ین ، ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌بۆ قه‌زایه‌ك یان بۆ ناحیه‌یه‌ك ته‌رخان ده‌كرێت له‌ڕاستیدا به‌شى لادێكانیشى پێوه‌یه ، ئێستا سه‌یدسادق 75هه‌زار كه‌سى تێدایه به‌لادێكانیشه‌وه ، وه‌ئه‌و بودجه‌یه‌ى كه‌پێى ده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌ى دانیشتوانه پێى ده‌درێت و ده‌توانم بڵێم بودجه‌مان له‌قه‌زاكانى چوارده‌ورمان زیاتره هه‌ربۆیه لادێكانیش كه‌له‌و ژماره‌یه‌دان مافى خۆیانه به‌شێكیان له‌و بودجه‌یه به‌ربكه‌وێت ، ئێمه چه‌ندێك خه‌مى كێشه‌و گرفته‌كانى ناوسه‌یدسادقمان خواردوه ئه‌وه‌نده‌ش به‌ده‌م كێشه‌و گرفته‌كانیانه‌وه رۆشتووین و بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌ی كۆچكردنه له‌لادێوه بۆ شاره‌كان جارێكى تر ڕوونه‌داته‌وه و كێشه‌ى نیشته‌جێ بوون و زۆرى دانیشتوان له‌ناو شاره‌كاندا ڕوونه‌دات ، وه‌ئێمه سه‌ردانى مه‌یدانیمان بۆ زۆربه‌ى گونده‌كانى سه‌یدسادقمان كردوه به‌تایبه‌تى له‌و كاتانه‌ى كه‌ووشكه ساڵى بووه و كێشه‌ى ئاو هه‌بوو هه‌وڵمانداوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و وامان كردوه كه ته‌نها گوندێك نه‌ماوه كێشه‌ى ئاوى هه‌بێت ئه‌ویش به‌بیر لێدان و راكێشانى ئاو یاخود به‌ته‌نكه ئاومان بۆ بردوون .
- بێگومان ئه‌گه‌ر ناحیه‌ك بكرێت به‌قه‌زا پێویسته فه‌رمانگه‌كانیشى فراوان بكرێت ، چه‌ند فه‌رمانگه له‌م قه‌زا نوێیه‌دا فراوان كراوه و ئه‌توانێ كاره‌كانى وه‌كو فه‌رمانگه‌یه‌كى قه‌زا به‌رێوه‌به‌رێت؟
• له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى ناحیه بۆ قه‌زار ئه‌بێت پله‌ى فه‌رمانگه‌كانیش به‌رز بكرێته‌وه ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه ئیشى له‌سه‌ر كراوه ، زۆر له‌وانه‌ى كه‌پێویستن كراون ، بۆ نمونه به‌رێوه‌به‌رێتى ئه‌وقاف كراوه‌ته‌وه ، به‌رێوه‌به‌رێتى تێبینه‌رایه‌تى خانه‌نشین كراوه‌ته‌وه ، تێبینه‌رایه‌تى بانكى سه‌یدسادق به‌م زوانه ده‌كرێته‌وه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده كراوه‌ته‌وه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆ كراوه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ى كه پێویست بن ته‌نها تێبینه‌رایه‌تى باجى خانووبه‌ره ماوه كه‌بكرێته‌وه ئه‌میش نوسراومان كردوه كه‌بۆمان بكرێـته‌وه .
- ناوچه‌ى شاره‌زوور و سنورى سه‌یدسادق یه‌كێكه له‌وناوچه كشتوكاڵیانه‌ى كه‌له‌كوردستاندا پشت به‌به‌روبوومه‌كه‌ى ده‌به‌ستێرێت و زۆر باسى لێوه ده‌كرێت ، هیچ به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت هه‌یه بۆ پێشخستنى زیاترى كه‌رتى كشتو‌كاڵى له‌م ناوچه‌یه‌دا؟
• ئێمه له‌بوارى كشتوكاڵیدا له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵى ڕابردوودا یارمه‌تى و هاوكارى ئه‌و جوتیارانه‌ى باخیان هه‌بوو یارمه‌تى دراون كه بیر لێ بده‌ن ، دوو حه‌فاره بۆ ماوه‌ى پێنج مانگ له‌لادێكانى سه‌یدسادق كاریان كردوه بۆ پاكردنه‌وه و چاكردنى جۆگه‌كانیان، وه‌له‌به‌رنامه‌دا هه‌یه پرۆژه‌یه‌كى گرنگ له‌سه‌یدسادق بۆ كه‌رتى كشتو‌كاڵى به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین ئه‌ویش دروستكردنى سایلۆیه‌كه ، بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به‌خه‌زانێك بۆ به‌رووبومى هه‌موو جوتیاره‌كانى ناوچه‌ى سه‌یدساق ، وه‌خانووى پلاستیكى ئێستا له‌هه‌ندێك له‌لادێكاندا هه‌یه و به‌روبوومیشى كه‌وتۆته ناوبازاره‌كان و سوودى لێ ده‌بینرێت .