ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى له‌باره‌ى زیاد بوونى ئاستى تووندوتیژیه‌كان له به‌حرێن راگه‌یاند و ئیدانه‌ى هێرش كردنه سه‌ر پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌شی كرد. له‌مباریه‌وه جاى كارنى گووته‌بێژى كۆشكى سپى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند واشنتۆن تا ئێستا له‌باره‌ى ره‌وشى ناوخۆى به‌حرێنه‌وه هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كى زۆر ده‌كات و داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌كات خۆیان له توندوتیژیه‌كان به دوور بگرن.
جاى كارنى ئیدانه‌ى توندوتیژیه‌كانى دژ به پۆلیسى به‌حرێن و دامه‌زراوه حكومیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌شى كرد و داواشى له پۆلیسى به‌حرێن كرد دان به‌خۆیاندا بگرن. شایه‌نى باسه سێشه‌ممه‌ى رابردوو له ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكى ده‌ستى له ناوچه‌یه‌كى شیعه نشین، حه‌وت پۆلیسى به‌حرێنى برینداربوون و دوێنێ ئێواره‌ش ژماره‌یه‌ك كه‌س به جل و به‌رگى مه‌ده‌نیه‌وه به چه‌قۆ هێرشیان كرده سه‌ر گوندێكى شیعه نشین.