ده‌سته‌ى گشتى شۆڕش له سووریا رایگه‌یاند كه وێڕاى راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه كه‌چى 15 كه‌س به گوله‌ى هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى سوپاى رژێمى سووریا له شوێنه جیاجیاكانى ئه‌و وڵاته كوژران.
له لێدوانێكدا له جنێڤ به‌سمه قه‌زمانى گوته‌بێژ به ناوى ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانی ئۆپۆزسیۆن له سووریا رایگه‌یاند كه ئه‌و زانیارییانه‌ى به ده‌ستیان گه‌یشتووه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه وێڕاى ئاگربه‌ست نۆ كه‌س به گولله‌ى هێزه‌كانى رژێم كوژراون و ده‌یانی دیكه‌یش ده‌ستگیركراون.
روونیشى كرده‌وه كه له شارى حه‌ما دوو كه‌س كوژراون و به ده‌یانی دیكه‌یش له‌و شاره‌و له ده‌رعاو له حه‌له‌ب ده‌ستگیركراون. قه‌زمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كردووه كه به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه چه‌كه قورسه‌كان له‌ناو شار‌و گه‌ڕه‌كه‌كان نه‌كێشراونه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك له‌و چه‌كانه جێ گۆڕكێیان پێكراوه. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆنى سووریا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه هێشته خاڵى پشكنین له ده‌ورو به‌رو ده‌روازه‌ى شارى رستن نزیك به شارى حمس به‌رده‌وامه‌و هێشته تانكه‌كان له نزیك كۆلێژى جه‌نگ له شارى حمس به‌رچاو ده‌كه‌ون جگه له‌وه‌ى نیشانشكێنه‌كان له‌سه‌ربانی خانووه‌كانى گه‌ڕه‌كى خالدییه ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ى هێشته تانك و زرێپۆشه‌كان شه‌قامه‌كانى شارى ده‌رعاو شار‌و شارۆچكه‌كانى ئه‌و پارێزگه‌یان به‌جێ نه‌هیشتووه‌و نیشانشكێنه‌كان له‌سه‌ر ته‌لاره به‌رزكان ده‌بینرێن. هاوكات سه‌رچاوه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌یان به‌وه‌یش كردووه كه پاش راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست شه‌ڕو پێكدادان و ته‌قه‌كردن له ناوچه‌ى داریا له ریف دیمه‌شق و ناوچه‌ى عه‌رتووز رووى داوه‌و ده‌نگى ته‌قه‌كردن بیستراوه‌و له شارى بانیاس ته‌قه به‌رگوێ كه‌وتووه.
لاى خۆیه‌وه ئاژانسى ده‌نگوباسى رۆیته‌رز ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه پاش راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست یه‌كه‌مین كه‌س له خاڵێكى پشكنین له شارى سه‌فساف له پارێزگه‌ى حه‌ما كوژراوه. هاوكات وه‌زاره‌تى ناوخۆى سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ى خۆیان و چه‌كه‌كانیان راده‌ستى حكوومه‌ت ده‌كه‌ن ئازاد ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ده‌ستیان نه‌چووبێته خوێنى كه‌س. له‌م كاتانه‌دا ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی رژێمى سووریا رایگه‌یاند كه پاش ئاگربه‌ست بۆمبێك له شارى حه‌له‌ب ته‌قییه‌وه‌و له ئاكامدا یه‌ك ئه‌فسه‌ر به پله‌ى سه‌رهه‌نگ كوژراو بیست و چوار سوپایى دیكه‌یش برینداربوون.