نێچیرڤان بارزانی: گەلی کوردستان هاوشێوەی گەلانی دونیا مافی ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌یه‌

نێچیرڤان بارزانی: گەلی کوردستان مافی ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌یه‌

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن، به‌ رۆژنامەنووسانى راگەیاند: "گەلی کوردستان هاوشێوەی گەلانی دونیا مافی ئەوەی هەیە ریفراندۆم بۆ داهاتووی خۆی ئەنجام بدات".

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گووتی: "بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم دوای ئەوە هات، کە گەلی کوردستان لە مامەڵەی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بێهیوایه‌، ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەدیلێکی باشتر لە ریفراندۆم پێشکەشی گەلی کوردستان بکات ئامادەین ریفراندۆم ئەنجام نەدەین".

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ