خه‌لیل‌ زاد: قاسم سولەیمانی؛ حه‌شدى شه‌عبى هان ده‌دات هێرش بكاته‌ سه‌ر كه‌ركووك

خه‌لیل‌ زاد: پێویسته‌ ئه‌مریكا ڕێگری له‌ پلانه‌كانی ئێران بكات

زه‌لمای خه‌لیل‌ زاد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه‌" قاسم سولەیمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی، هه‌وڵه‌كانی چڕ كردووەته‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی هێرش بكاته‌ سه‌ر كه‌ركووك و كورده‌كان له‌ شاره‌كه‌ ده‌ربكات. 

باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند" پێویسته‌ ئه‌مریكا ڕێگری له‌ پلانه‌كانی ئێران بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌كه‌ بكات ، كه‌ دواتر به‌ زیانی خودی ئه‌مه‌ریكا ده‌شكێته‌وه‌.

دوێنێ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی پلانانیان هه‌یه‌ له‌ چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
 
هاوکات دوێنێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە ئەگەر بێت و هەر ڕووداوێک ڕوو بدات و خوێن بڕژێت، بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
 

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ