رایان دیڵن: هەماهەنگی سەربازی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە

شەڕ لە ناوچە جێناکەکان لەنێوان هێزی عێراقی و هێزە کوردییەکان رووینەداوە


رایان دیڵن گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هه‌ماهه‌نگیمان لەگەڵ هەردوو هێزی عێراقی و کوردی هەیە.

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، شەڕ لە ناوچە جێناکەکان لەنێوان هێزی عێراقی و هێزە کوردییەکان رووینەداوە. گوتیشی: راوێژکارەکانی هاوپەیمانان لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە هەماهەنگییان لەگەڵ هەردوو هێزی عێراقی و کوردی هەیە.

رایان دیڵن، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، مەشق و هەماهەنگی سەربازی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و هیچ بڕیارێکیش لە ئارادانییە ئەو مەشقانە بووەستن.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ