سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ باڵیۆزی سودان له‌ عێراق كرد

رەوشی سیاسی و ئەمنی ناوچەكەیان تاوتوێكرد

باڵیۆزی سودان سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك بارزانی و گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ تێگه‌یشتنی بۆ دۆخی ئێستا هه‌یه‌ و ڕاستییه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێته‌ سه‌رووی خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ١٢ـی١٠ـی٢٠١٧، له‌ سه‌لاحه‌دین، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ به‌ڕیز یاسین عه‌وه‌ز ئیسماعیل باڵیۆزی وڵاتی سودان له‌عێراق كرد.

له‌ دیدارێكدا باڵیۆزی سودان سڵاو و ڕێزی سه‌رۆك و گه‌لی سودانی به‌ سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك كونسوڵی گشتیی سودان له‌ هه‌ولێر كۆتایی هاتووه‌ و ئێستا وه‌ك باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق ده‌ستبه‌كار بووه‌ و به‌مزووانه‌ كونسوڵی نوێی سودان له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

باڵیۆزی سودان سوپاسگوزاریی خۆی و وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك بارزانی و گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ تێگه‌یشتنی بۆ دۆخی ئێستا هه‌یه‌ و ڕاستییه‌كانیش ده‌گه‌یه‌نێته‌ سه‌رووی خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی.

له‌ به‌رانبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی وێڕای به‌خێرهێنانیان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕیز یاسین عه‌وه‌ز خواست له‌ ئه‌ركی نوێیدا و خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا پێشان دا و ئه‌زموونی سودانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی وڵات به‌رز نرخاند.

هه‌ر له‌م دیداره‌دا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌كان، گفتوگۆ كرا.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ