کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێم: له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشه‌كه‌ین

کین کرووز: رێگه‌ لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بگرن، کە ببێتە هۆکاری تێکچوونی رەوشەکە

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان كۆبوونه‌وه‌.

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە له‌گه‌ڵ کین کرووز، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هێڵەکانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و کین کرووز، کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هێڵەکانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا كۆبوونه‌وه‌.

بەپێی راگەیێندراوەکە، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، هێزەکانی عێراق لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە شنگال، باکووری موسڵ و باشووری کەرکووک دەستیان بە جموجۆڵی سەربازیی کردووە و نیازپاکییەک لەو جموجۆڵانە نابینن.

هه‌روه‌ها داوای لە کۆنسوڵی ئەمریکاش کرد، رێگه‌ لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بگرن، کە ببێتە هۆکاری تێکچوونی رەوشەکە.

لەبەرامبەریشدا، کۆنسوڵی ئەمریکا گوتی، لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشەکەن و داواشیکرد، هەمووان دان بەخۆیاندا بگرن و رێگەنەدەن رووداوی نەخوازراو رووبدات.

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

بابه‌ته‌ پەیوەندیداره‌كان

نوێترین ڤیدیۆ