نێچیرڤان بارزانی: دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

نێچیرڤان بارزانی: بەرپرسانی ئێران بەڵێنیان داوە سەرجەم دەروازەکان بکەنەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند: ئەم مانگە و مانگی داهاتووش مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە و دابەشدەکرێت.

لەبارەی کردنەوەی دەروازەکانیش گوتی: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر خەتم و بەڵێنیان داوە سەرجەم دەروازەکان بکەنەوە، چونکە ئێمە پێمان وایە کردنەوەی دەروازەکان لە بەرژەوەندی هەردوولایە.