دادگای فیدراڵی عێراق: بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌

دوورخستنه‌وه‌كه‌ ئیدارییه‌ و ته‌شریعی نییه‌

ئه‌یاس ساموك ، وته‌بێژ به‌ ناوی دادگای فیدراڵی عێراق رایگه‌یاند: دادگای فیدراڵی عێراق وه‌ڵامی تانه‌یه‌كی یاسایی نه‌جمه‌ددین كه‌ریمی دایه‌وه‌.

ده‌شڵێ :دادگای فیدراڵی عێراق له‌ وه‌ڵامدا نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ده‌ڵێت: بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌ت له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئیدارییه‌ و ته‌شریعی نییه‌.

هه‌روه‌ها دادگای فیدراڵی عێراق ده‌شڵێت: بینین و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌.